بەپێی ئاماری كۆمیساریای نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ كاروباری ئاوارەكان، زیاتر لە 100 هەزار كەس لەكوردانی رۆژهەڵات لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا ئاوارەی توركیا بوون.
زۆرتر بخوێنەوە »کوردستان
داعش دەیان كەس لە چەكدارە كوردەكانی خۆی كوشتووە
گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە “داعش” لە شارۆچكەی “تەل حەمیس” لە رۆژئاوای كوردستان دەیان ئەندامی خۆی كوشتووە.
زۆرتر بخوێنەوە »توركیە: رێژەی ئاوارەكانی كۆبانی گەیشتووەتە 100 هەزار كەس
بە پێی سەرچاوە هەواڵنێرییەكانی توریكە، دەوڵەتی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە كە، رێژەی كوردە ئاوارەكانی كۆبانی كە روویان لە باكووری كوردستان كردووە، گەیشتووەتە 100 هەزار كەس.
زۆرتر بخوێنەوە »چەند وێنەیەكی نوێ لە ئاواییەكانی “نەوەڕە و دۆڵ چنار” سەر بە شاری سنە
بەرپرسە كوردەكەی داعش لە رۆژئاوا كوژرا
چەكدارێكی كوردی ناو گروپی داعش كە خەڵكی چۆمان لە باشووری كوردستانە لە شەڕ لەگەڵ گریلاكانی یەپەگە لە كۆبانی كوژرا.
زۆرتر بخوێنەوە »كۆبوونەوەی ناڕەزایی لە شاری ئیلام
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست، رۆژی چوارشەممە 26ی مانگی خەرمانان كۆمەڵێكی زۆر لە خاوەن خانووەكانی ناسراو بە مەسكەنی مێهر كە هێشتا خانووەكانیان وەرنەگرتووە لە بەردەم تەعاونی چاوەدێری بەسەر شێوازی دروستگردنی ئەو بینایانە لە شاری ئیلام، كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان بەڕێوەبرد.
زۆرتر بخوێنەوە »تێكهەڵچوونی دوو شۆفیر سایپا لەگەڵ هێزە ئینتزامیەكان لە شاری بانە
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست، دوو ئۆتۆمبیل لە جۆری سایپا كە هەڵگری كەلوپەلی ناوماڵ بوون لە سەر جادەی بانە لەگەڵ هێزە ئینتزامیەكانی جێگیر لەو شوێنە تووشی تێكهەڵچوون هاتوون.
زۆرتر بخوێنەوە »ناڕەزایی ژمارەیەك لە خاوەن باخەكانی ئاواییەكی كامیاران
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست، رۆژی پێنجشەممە 27ی مانگی خەرمانان نزیك 20 كەس لە خاوەن باخەكانی ئاوایی پاڵنگان سەر بە شاری كامیاران لە بەردەم پارێزگای سنە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان بەڕێوە بردووە.
زۆرتر بخوێنەوە »دوو هەواڵی ناڕەزایی لە شاری سنە
بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا كۆمەڵێك لە دانیشتووانی شاری سنە لە بەردەم رێكخراوی بازیافت دەستیان دایە كۆبوونەوە و ناڕەزایی دەربڕین.
زۆرتر بخوێنەوە »مەترسی لەسێدارەدانی لاوێكی سیاسی کورد
لێبوردنی نێودەوڵەتی: ئەگەری لەسێدارەدانی زیندانییەكی سیاسیی تەمەن ٢١ ساڵەی كورد دوور لە چاوەڕوانی نیە.
زۆرتر بخوێنەوە »چالاكیەكانی ئەمڕۆی پێشمەرگە و گریلا بەرانبەر بە داعش
ئەمڕۆ لانیكەم 18 كەس لە چەكدارەكانی داعش لە شەڕ و تێكهەڵچوونەكانیان لەگەڵ گریلا و پێشمەرگە لە ناوچەی “عین العرب” و دەوروبەری شاری كۆبانی كوژراون و دەوترێ یەكێك لە كوژراوەكان خەڵكی وڵاتی “چین”ە و هەروەها دەنگۆی ئەوه هەیه که یەك قەتار چەك و تەقەمەنی كە لە لایەن توركیەوە رادەستی چەكدارانی داعش كرابوو لە لایەن گریلاكانی یەپەگەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
زۆرتر بخوێنەوە »بانگهێشت و دۆسیە سازكردن بۆ چالاكێكی كوردی یارسان
ئەمین عەباسی لە “كۆمەڵەی راوێژكاریی چالاكانی مەدەنی یارسان” پاش بانگهێشتی بە نووسراو لە لایەن پۆلیستی ئەمنیەتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری كرماشان، لێپرسینەوەی لێكرا و دۆسیەیەكی دادوەری بۆ ساز كرا.
زۆرتر بخوێنەوە »بانگەوازی كۆمەڵە بۆ بە هاناوەچوونی كۆبانی
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا كە دوێنی بڵاوی كردەوە، داوای لە هەموو كوردان كردووە تا بە هانای خەڵكی “كۆبانی”ەوە بڕۆن.
زۆرتر بخوێنەوە »بوومەلەرزە دیسان شاری “مورموری”هەژاندەوە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دیسان بوومەلەرزە شاری “مورموری” لە پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاندەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »پەلاماری داعش بۆ سەر كۆبانی كارەساتی بەدواوەیە/ نوێ کراوەتەوە
لە نوێترین پەلاماری هێزەكانی داعش بۆ سەر شاری كۆبانی لە رۆژئاوای كوردستان ئەگەری روودانی كارەساتی بەدواوەیە.
زۆرتر بخوێنەوە »یادی ژنە هونەرمەند و پێشمەرگە مەرزیە فەریقی بەرز راگیرا
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ رێوڕەسمێك بۆ یادی ژنە هۆنەرمەند و پێشمەرگەی تێكۆشەر مەرزیە فەریقی بەڕێوە چوو.
زۆرتر بخوێنەوە »