سێ شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2024

پەلاماری داعش بۆ سەر كۆبانی كارەساتی بەدواوەیە/ نوێ کراوەتەوە

لە نوێترین پەلاماری هێزەكانی داعش بۆ سەر شاری كۆبانی لە رۆژئاوای كوردستان ئەگەری روودانی كارەساتی بەدواوەیە.
بە پێی هەواڵی هەواڵنێریی رووداو، لە نوێترین هێرشی هێزەكانی داعش بۆ سەر شاری كۆبانی كە لە رۆژی سێشەممە 15ی خەرمانانەوە دەستی پێ كردووە، ئەگەری خولقاندنی كارەساتێكی مرۆیی لە ئارادایە.
دەوترێ ئەو پەلامارەی داعشیەكان بۆ سەر كۆبانی دەستیان پێ كردووە و بە تانك و تۆپ و هەموو هێزی خۆیانەوە خەریكی هێرش كردنە سەر شاری كۆبانین، تا ئێستا دەستیان بەسەر چەندین ئاواییدا گرتووە.
رێژەی  ئەو ئاواییانەی كە لە لایەن داعشەوە دەستی بەسەرداگیراوە 21 ئاوایی راگەندراوە وئەگەری روودانی كارەساتێكی مرۆیی لەو ناوچەیە دوور لە چاوەڕوانی نیە و بە هەزاران كەس لە كوردانی رۆژئاوای كوردستانیش روویان كردووەتە سنووری باكوور و لە لایەن جندرمەكانی توركیەوە پێش بە چوونە نێو خاكی باكووری كوردستانیان لێ دەگیردرێت و بۆ ئەو مەبەستەش ئاو بە سەر ئاوارەكاندا دەڕژێنن.
دەبێ بوترێ، رۆژئاوای كوردستان و بەتایبەت شاری كۆبانی زیاتر لە دوو ساڵە كەوتووەتە بەر پەلاماری هێرش و بۆردمانی رێكخراوی داعش و تا ئێستا كۆمەڵێك زۆر لە خەڵكی ناوچەكە بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دەستبەسەراگرتنی ئەو ئاواییانە لە لایەن چەكدارەكانی داعشی رەت كردەوە و زیادیشی كرد كە 40 كەس لە چەكدارەكانی داعش لە لایەن گریلاكانی”یەپەگە”وە كوژراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.