هەواڵە گەیشتووەكان بە زاگرۆس پۆست باس لەوە دەكەن كە، لە ماوەی رۆژانی رابردوو لە نێوان هاوڵاتیان و هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە شاری جوانڕۆ تێكهەڵچوون لە ئاڵۆزیی هاتووەتە ئاراروە.
زۆرتر بخوێنەوە »کوردستان
ژمارەیەك لە بنەماڵەی قوتابیانی شاری كامیاران ناڕەزاییان دەربڕی
لە درێژەی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، بنەماڵەی هەندێ لە قوتابیانی شاری كامیاران لە ناڕەزایی بە كەم و كۆڕی لە خزمەتگوزاریی بێهداشتی نێو قوتابخانەكان ناڕەزاییان دەربڕیوە.
زۆرتر بخوێنەوە »دووكاندارانی شاری بانە بەرانبەر بە باجگیری هێزەكانی دەوڵەت ناڕەزاییان دەربڕی
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست، دووكاندارێكی فرۆشتنی كەلوپەلی ناوماڵ لە شاری بانە راگەیاندووە كە یەكێك لە هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی دووكانی ئەو كەسە و ژمارەیەك لە دووكانداری شارەكەی كردووە و داوای دانی پارەی زۆرەملێ كردووە.
زۆرتر بخوێنەوە »ناڕەزایی لە قوتابخانە و زانكۆەكانی شاری سنە هاتە ئاراوە
بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، رۆژی یەكشەممە 6ی مانگی رەزبەر ژمارەیەك لە خوێندكارانی زانكۆی پەیام نووری شاری سنە، لە ناڕەزایی بە نەبوونی بەرنامە لە شێوازی كاری مامۆستایانی ئەو زانكۆیە ناڕەزاییاندەبڕیوە.
زۆرتر بخوێنەوە »تا ئیستاش یارمەتیەكانی خە ڵكی بۆكان رەوانەی شنگال نەكراون
دوای مانگێك تا ئیستا یارمەتیەكانی هاوڵاتیانی شاری بۆكان بۆ شنگال، رەوانەی باشووری كوردستان نەكراوەو ئەو یارمەتیانە لە لایەن مانگی سووری كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستی بە سەردا گیراوە.
زۆرتر بخوێنەوە »چارەنووسی 2 ژنە چالاكی دەستگیركراوی كورد نادیارە
دوو ژنە چالاكی كورد كە بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن دام و دەزگا ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر كراون تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە. مەهناز حەكیمی ژنە چالاكی سیاسی كورد كە زیاتر لە 3 مانگە دەستگیر و رۆژی 28ی خەرمانانیش گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ، هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە. حەكیمی بە تۆمەتی پەیوەندیی لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردستانیە نەیارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران …
زۆرتر بخوێنەوە »چەند وێنەیەكی نوێی چەمشاری سنە (نەنەڵە، پردشێخ و چەم گەزنە)
ئەمەریكا پاڵاوگە نەوتییەكانی داعشی لەنزیك كۆبانی بۆردومان كرد
شەوی رابردوو فرۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكاو هێزەكانی هاوپەیمان لە ناوچەی دەوروبەری كۆبانی پاڵاوگەیەكی نەوتیان بۆردومان كرد
زۆرتر بخوێنەوە »ناوی زیندانیانی سیاسی و ئایینی مەحكوم بە ئێعدامی كورد ئاشكرا كرا
ئێستاكە 20 كەس لە زیندانیانی سیاسی كوردی مەحكوم بە ئێعدام لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامیدان كە بە تۆمەتی پەیوەندیی لەگەڵ حیزبە رۆژهەڵاتیەكان لەوانە (كۆمەڵە، دێمۆكرات و پژاك) ئەو حوكمەیان بەسەردا سەپاوە. هەروەها 32 زیندانی ئایینی دیکه که 30 کەسیان حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپاوه له زیندانەکانی ئێراندان.
زۆرتر بخوێنەوە »كوردانی نۆروێژ خۆپیشاندانێكیان بەڕێوەبرد
رۆژی سێشەممە 23ی سێپتامبری 2014ی زایینی لە لایەن بەشێك لە كوردانی نیشتەجێی وڵاتی نۆروێژ خۆپیشاندانێك بۆ پشتیوانی لە خەبات و خۆڕاكری خەڵكی رۆژئاوای كوردستان و بەتایبەت شاری كۆبانی و گریلاكانی یەپەگە و لە دژی چەكدارەكانی داعش بەڕێوەبرد.
زۆرتر بخوێنەوە »نەدانی ماف و خواستەكانی كرێكارانی رستن و چنینی بۆكان
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست، كرێكارانی كارخانەی ڕستنو چنینی بۆكان پاش تێپەڕبوونی 5 ساڵ بەسەر داخرانی ئەو كارخانەیە، هەتا ئێستا كێشەی بیمەكەیان چارەسەر نەكراوە.
زۆرتر بخوێنەوە »ئەگەری لەسێدارەدانی زیندانیەكی سیاسی كورد
بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتوون، ئەگەری لەسێدارەدانی زیندانی سیاسی كورد “سامان نەسیم” كە لە زیندانی شاری ورمێ راگیراوە دوور لە چاوەڕوانی نیە.
زۆرتر بخوێنەوە »مانگرتن لە خواردنی زیندانیەكی سیاسی كورد بەردەوامە
بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، مانگرتن لە خواردنی عەلیڕەزا رەسوولی زیندانی سیاسی كورد كە لە زیندانی دەریا لە شاری ورمێ دەستبەسەرە هێشتاكە درێژەی هەیە.
زۆرتر بخوێنەوە »*كۆمەڵە* سەرەخۆشی لە “دێمۆكرات” كرد
بە بۆنەی شەهید بوونی پێشمەرگەیەكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان بە ناوی “هەژار قاسمی” لە رۆژی هەینی 4 رەزبەر لە شاری شنۆ گیانی لەدەستدابوو، *كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان* راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوەو تێیدا بە گەرمی سەرەخۆشی لە هەموو هاوسەنگەران و بنەماڵە و كەس و كاری ئەو شەهیدە كردووە
زۆرتر بخوێنەوە »ئەمریكا هێز رەوانەی باشووری كوردستان دەكات
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) رایگەیاند، 68 سەربازی هێزی پیادەی فیرقەی یەكەمی سوپای ئەمریكا رەوانەی هەولێر دەكرێن، بەمەبەستی یارمەتیدانی هێزەكانی پێشمەرگە لە رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش. ئەدمیڕاڵ جۆن كێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “500 سەربازی هێزی پیادەی فیرقەی یەكەمی سوپای ئەمریكا لە سەربازگەی فۆرت ریڵی لە ویلایەتی كینساسەوە رەوانەی عێراق و چەند وڵاتێكی دیكەی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكرێن”. …
زۆرتر بخوێنەوە »پێشمەرگەكانی باشوور گەیشتنە كۆبانی
هێزێكی پێشمەرگەی باشووری كوردستان بە چەكی قورسەوە گەیشتنە كۆبانێ بۆ هاوكاریكردنی هێزەكانی یەپەگە دژ بە چەكدارانی داعش، تەئكیدیش دەكرێتەوە، كە داعش لە هێرشكانیاندا شكاون و لە پاشەكشەی بەردەوامدان. سەرچاوەیەك لە فەرماندهی هێزی پێشمەرگەی باشووری كوردستان بە هەواڵنێریی خەندان رایگەاندووە كە:” هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان گەیشتنە گوندی سەرێكانێ وبەرەو شاری كۆبانێدەچن بۆهاوكاریكردنی گریلاكانی یەپەگە دژ بە داعش”. ئەو سەرچاوەیە، كە داوایكردووە ناوی …
زۆرتر بخوێنەوە »