هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

لە جوانڕۆ تێكهەڵچوون لە نێوان هاوڵاتیان و هێزەكانی كۆماری ئیسلامی هاتە ئاراوە

هەواڵە گەیشتووەكان بە زاگرۆس پۆست باس لەوە دەكەن كە، لە ماوەی رۆژانی رابردوو لە نێوان هاوڵاتیان و هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە شاری جوانڕۆ تێكهەڵچوون لە ئاڵۆزیی هاتووەتە ئاراروە.
ئەو ئاڵۆزیانە بەو هۆیەوە بووە كە، كۆمەڵێك لە نەماڵە جوانڕۆییەكان وا بە مەبەستی سەیران كردن سەردانی پاركی میللەتی ئەو شارەیان كردووە و منداڵەكانیان سەرقاڵی شایی و هەڵپەڕكێ و گۆرانی وتنەوە بوون، لە لایەن هێزەكانی سەر بە دەوڵەتەوە هێرش كراوەتە سەریان و سەیران كردنەكەیان لێ تێكدراوە.

هەر ئەمەش وایكردووە كە ئەو بنەماڵانە بەرانبەر بە هەڵسووكەوتە نەشیاوەكانی هێزەكانی حكومەت ناڕەزاییان دەربڕیوە و تێكهەڵچوونێكی قورس هاتووەتە ئاراوە كە لە ئەنجامدا ئەو هێزانە وێڕای بانگهێشت كردنی هێزی كۆمەكی شوێنەكەیان بەجێهێشتووە و وازیان لە سەما و خۆشی ئەو هاوڵاتیانە هێناوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.