هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

پێشمەرگەكانی باشوور گەیشتنە كۆبانی

هێزێكی‌ پێشمەرگەی‌ باشووری كوردستان بە چەكی‌ قورسەوە گەیشتنە كۆبانێ‌ بۆ هاوكاریكردنی‌ هێزەكانی‌ یەپەگە دژ بە چەكدارانی‌ داعش، تەئكیدیش دەكرێتەوە، كە داعش لە هێرشكانیاندا شكاون و لە پاشەكشەی‌ بەردەوامدان.

سەرچاوەیەك لە فەرماندهی هێزی پێشمەرگەی باشووری كوردستان بە هەواڵنێریی خەندان رایگەاندووە كە:” هێزەكانی‌ پێشمەرگەی‌ كوردستان گەیشتنە گوندی‌ سەرێكانێ وبەرەو شاری‌ كۆبانێدەچن بۆهاوكاریكردنی‌ گریلاكانی یەپەگە دژ بە داعش”.

ئەو سەرچاوەیە، كە داوایكردووە ناوی بڵاو نەكرێتەوە وتوویەتی:” پێشمەرگە بە چەكی‌ قورس و نوێوە گەیشتوونەتە گوندی‌ سەرێ كانی‌ لەخۆرئاوای‌ كوردستان و بەرەو شاری‌ كۆبانێ‌ دەڕۆن بەمەبەستی‌ هاوكاریكردنی‌ گریلا لە شەڕكردنیان دژ بە چەكدارانی‌ داعش”.

ئاماژەی‌ بەوەشدا، كە چەكدارانی‌ داعش ماوەی‌ دوو رۆژە لە پاشەكشەی‌ بەردەوامدان، وتیشی :” ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە كە داعش تەنها دوو كیلۆمەتریان ماوە بگەنە كۆبانێ، بەڵكو راستییەكەی‌ ئەوەیە لە قۆڵێكەوە زیاتر لە 10 كم دوورن و لە قۆڵێكی‌ تریشەوە نزیكەی‌ 15 كم و لە لایەكی‌ تریشەوە زیاتر لە 30 كیلۆمەتر لە كۆبانێ_وە دوورن”.

ئەوەشی‌ خستەڕوو، كە لەماوەی‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا 14 شەڕەڤانی‌ یەپەگە شەهیدبوون، لەبەرامبەریشدا زیاتر لە 50 چەكداری‌ داعش كوژراون وتەرمی‌ ژمارەیەكیان كەوتوونەتە دەست هێزە كوردیەكان.

تەئكیدیشكردەوە، كە چەكدارانی‌ داعش لە دوو رۆژ پێش ئێستا لە هێرشی بەردەومدابوون، بەڵام ئێستا گریلاكانی‌ یەپەگە لە حاڵەتی‌ هێرشكردندان و لە پێشڕەوی‌ بەردەوامیشدان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.