بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست، كرێكارانی كارخانەی ڕستنو چنینی بۆكان پاش تێپەڕبوونی 5 ساڵ بەسەر داخرانی ئەو كارخانەیە، هەتا ئێستا كێشەی بیمەكەیان چارەسەر نەكراوە.
ئەو كارخانەیە لە ساڵی 88 بەملاوە داخراوە و هەموو دام و دەزگاكانی بەرەو شاری تاران روانە كراون و هەر 15 كرێكارەكەشی لەسەر كارەكانیان دەركراون.
مافەكانی 15 كرێكاری دەركراوەی ئەو كارخانەیە هێشتا نەدراوەو خاوەن كارەكەشیان، ئەو بڕە پارەیە كە لە بەری بیمە لە مووچەی كرێكارانی گێڕاویەتەوە، لە حیسابی ڕێكخراوی دابینكردنی كۆمەڵایەتیی بۆكان نەكردوە.
ئەمەش لەحاڵێكدایە كە، ئەو كارخانەیە دەبوا دوای دەسبەكاربوونی، دەرفەتی كاریی بۆ 900 كەس درووست كردبا، بەڵام بە كردەوە تەنیا 40 كرێكار تێدا دەستیان بە كار كرد و دوای 17 ساڵ كار هەر بەو 40 كرێكارە كاری كارخانەكە ڕاگیرا و دواتریش چەند كەسیان خانەنشین كران و هیندێكیان لەگەڵ خاوەن كارخانەكە سازانو بە بڕەپارەیەكی ناڕاست درێژەیان بە پێوەندیی كاریی خۆیان داوەو 15 كرێكار مانەوە كە ئەو كرێكارانەش پاش 5 ساڵ هێشتاكە ماف و خزمەتگوزارییەكانی خۆیان وەرنەگرتووە.
ئەو كرێكارانە بە مەبەستی بەدواداچوونی مافەكانیان سەردانی فەرماندار، نوێنەرانی مەجلیسو تەنانەت وەزارەتی كاریشیان كردوە، بەڵام تا ئێستا سەركەوتوو نەبوون. بە باوەری ئەو كرێكارە داخرانی كارخانەی ڕستنو چنینی بۆكان تەنیا هۆكارەكەی گەندەڵیی خاوەن كارخانەكە بوو تا بەو جۆرە وامو ئیمكاناتی دەوڵەتی پێ وەربگرێو دوایەش بینیمان كە هەر وای لێ هاتو لەگەڵ ئەوەی كارخانەكە سەهمییەی بەنو دەزووی هەبوو، بەڵام ئەو كارخانەكەی داخستو دەزگاكانی بۆ تاران گواستەوە.
لە ماوەی ئەو 11 ساڵەدا خاوەن كارخانە سەری قسەو بنی قسەی ئەوەیە كە توانای ماڵیی وام نییە كارەكان هەڵسوورێنمو ماوەی 5 ساڵە لە پێدانی حەقی ئەو 15 كرێكارە خۆ دەدزێتەوەو ئێمەش دەرەقەتی نایەن.
بابەتی هاوپۆل
بیان فرجاللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.
به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …