هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

دووكاندارانی شاری بانە بەرانبەر بە باجگیری هێزەكانی دەوڵەت ناڕەزاییان دەربڕی

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست، دووكاندارێكی فرۆشتنی كەلوپەلی ناوماڵ لە شاری بانە راگەیاندووە كە یەكێك لە هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی دووكانی ئەو كەسە و ژمارەیەك لە دووكانداری شارەكەی كردووە و داوای دانی پارەی زۆرەملێ كردووە.
بەو هۆیەوە هەموو دووكانداران بەرانبەر بەو مەئمورەی سەر بە دەوڵەت ناڕەزاییان دەربڕوە و بەو هۆیەوە ناوبراو لەو بازاڕە هەڵهاتووە و شوێنەكەی بەجێهێشتووە.
شایان باسە، ساڵانێكە كۆمەڵێك لە هێزەكانی رژیم و كەسانێك كە لە هەلومەرجی نالەبار و پڕ لە ترس و تۆقاندنی خەڵكی رۆهەڵاتی كوردستان كەڵكی نالەبار وەردەگرن، گوشار و زەختی نابەجێ لە خەڵك دەكەن و هەڕەشەیان لێ دەكەن كە ئەگەر یارمەتی ماڵیان پێ نەدەن تووشی گرفتیان دەكەن. ئەمەش بە هۆی ئەو بارودۆخە خراپە ماڵی و نەبوونی ئیش و كار لە ئێران و كوردستانە كە بەرۆكی بە ژیانی هەموو تاكێكی ئەو كۆمەڵگایە گرتووە كە بۆ دابینكردنی ژیانێكی بژی و نەمر دەست دەدەنە هەر كارێكی نەشیاو و دوور لە رەوشتی مرۆیی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.