شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

کوردستان

دەسبەسەركرانی چەند كەس لە شاری سەقز

بە پێی هەواڵێكە بە ناوەندی هەواڵنێریی زاگرۆس پۆست گەیشتووە، ئەمڕۆ شەممە 26ی رێبەندان چەند كەس لە شاری سەقز لە لایەن هێزەئەمنیەتیەكانەوە دەسبەسەركران. هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو كەش‌و هەوایەكی توندی ئەمنیەتیان لە شارەكانی كوردستان خولقاندووە. بە پێی وتەی شایەتحاڵەكان پێدەچێت دەسبەسەركراوانی ئەمڕۆی شاری سەقز 4 كەس بن. هاوكات لە شاری بانە كەشێكی توندی ئەمنیەتی بەسەر شارەكەدا زاڵە‌و …

زۆرتر بخوێنەوە »

کچێکی 19ساڵان له سه‌رده‌شت خۆی کوشت

رۆژی یەکشەمە 20ی رێبەندان، کچێکی تەمەن 19 ساڵی خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی ‘مه‌ستانه ره‌شیدی ته‌ڵه‌ب’ نزیکه‌ی کاتژمێر 9 لە ماڵێ خۆیان خۆی هەڵواسی و گیانی لەدەست دا. به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌ی نزیک دەگوترێت ناوبراو خوێندکاری قۆناغی دوا ناوەندی بووە‌و به وته‌ی نزیکانی کێشه‌یه‌کی جدی نه‌بووه.   شایەنی باسە ماوەیەک لەمەوبەر دوو لاوی تر لەم شارە بەم شێوازە کۆتاییان بە …

زۆرتر بخوێنەوە »

عوسمان ئۆجەلان: داوای پاسپۆرت لە دەوڵەتی توركیە دەكات

عوسمان ئۆجەلان برای عەبدوڵا ئۆجەلان نامەیەك بەڕێدەكاتە سەرۆك وەزیرانی توركیە‌و داوای لێدەكات پاسپۆرتی توركیەیی پێ بدات. بە پێی بڵاوكراوەی ماڵپەڕی سۆزجوی توركی، عوسمان ئۆجەلان رێكەوتی 8_12_2013 نامەیەكی پڕ لە ستایش بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان دەنێرێ‌و تێیدا كۆمەڵێك پێشنیار بۆ پرۆسەی ئاشتی نێوانی توركیە‌و پارتی كرێكارانی كوردستان دەخاتە روو. عوسمان ئۆجەلان برای عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستانە كە پاش دەسبەسەركردنی …

زۆرتر بخوێنەوە »

وێڕای هه‌وڵه‌کانی ژینگه‌پارێزان له مه‌ریوان، ڕاوکردن به‌رده‌وامه

ساڵانه راوکردن له وه‌رزی زستان له ناوچه شاخاوییه‌کانی کوردستان په‌ره‌ده‌سێنێت‌و به‌و پێیه ئه‌مساڵیش مه‌ریوان‌و ده‌ورووبه‌ری راوی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری تێدا کراوه.

زۆرتر بخوێنەوە »

رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان: حوكمی سەر برایانی كوردپوور سەرەڕۆیانەیە

گروپی توێژینەوە سەبارەت بە حوكمە سەرەڕۆیانەكانی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند، حوكمی داسەپاو بەسەر برایانی كوردپوور كە چالاكێكی بواری مافەكانی مرۆڤ بوون سەرەڕۆیانەیە‌و هاوكات خوازیاری ئازادكردنیان بوون. گروپی توێژینەوەی نێونەتەوەیی سەبارەت بە حوكمە سەرەڕۆیانەكان لە كۆبونەوەی 29ی خەزەڵوەری 1392 ئەوەی پەسەندكرد كە حوكمی سەر مەسعود‌و خوسرەو كوردپوور حوكمێكی سەرەڕۆیانەیە. برایانی كوردپوور كە سەرنووسەرو هەواڵنێریی وێبسایتی موكریان بوون‌و زۆرتر سەبارەت بە چالاكی مەدەنی، …

زۆرتر بخوێنەوە »

رێکخراوی ژینگه‌ی ئێران: دژی ئه‌وه‌ین ئاوی ئاراس بگوازرێته‌وه بۆ گۆڵی ورمێ‌

سه‌رۆکی رێکخراوی ژینگه‌و جێگری سه‌رۆک‌کۆماری ئیسلامی، مه‌عسومه‌ ئێبتکار دوێنێ پێنجشه‌مه رایگه‌یاند: ‘رێکخراوی پاراستنی ژینگه دژی گواستنه‌وه‌ی ئاوی ئاراسه بۆ ده‌ریاچه‌ی ورمێ.’

زۆرتر بخوێنەوە »

بانە: كۆماری ئیسلامیی دەستیداوەتە سەربازگیریی

بە پێی هەواڵێكە بە ناوەندی هەواڵنێریی زاگرۆس پۆست گەیشتووە، لە ماوەی یەك دوو هەفتەی رابردوو هێزە ئینتزامیەكانی كۆماری ئیسلامیی لە شاری بانە دەستیانداوەتە سەربازگیریی. بە پێی ئەم هەواڵە، لە ناوەندێكی باڵای سەربازیی لە ئێران بڕیاردراوەتە بنكەكانی هێزی ئینتزامی لە شارەكانی كوردستان كە دەبێ هەموو ئەو لاوانەی كە نەڕۆیشتونەتە سەربازیی‌و كارتیان نیە، دەسبەسەرو بە زۆر راپێچی سەربازیی بكرێن. لە ماوەی رابردوو …

زۆرتر بخوێنەوە »