سێ شه‌ممه‌ 31 كانونی دووه‌م 2023

رێکخراوی ژینگه‌ی ئێران: دژی ئه‌وه‌ین ئاوی ئاراس بگوازرێته‌وه بۆ گۆڵی ورمێ‌

سه‌رۆکی رێکخراوی ژینگه‌و جێگری سه‌رۆک‌کۆماری ئیسلامی، مه‌عسومه‌ ئێبتکار دوێنێ پێنجشه‌مه رایگه‌یاند: ‘رێکخراوی پاراستنی ژینگه دژی گواستنه‌وه‌ی ئاوی ئاراسه بۆ ده‌ریاچه‌ی ورمێ.’مه‌عسومه ئێبتکار ئه‌م هه‌ڵوێسته فه‌رمییه‌ی دوای کۆبوونه‌و‌ه‌یه‌ک گرتووه به ناوی ‘گروپی رزگارکردنی ده‌ریاچه‌ی ورمێ’. ناوبراو به ئاماژه‌دان به سه‌رنه‌‌که‌وتنی پلانه ده‌سکرده‌کان بۆ به‌رگرتن به وشکبوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ رایگه‌یاندووه: ‘ئه‌و نه‌خشه‌یه له رووی ئابوورییه‌وه قورسه‌و چاکسازیی له شێوازی کشت‌وکاڵ رێگه‌چاره‌یه‌کی گونجاوه بۆ رزگارکردنی ده‌ریاچه‌ی ورمێ’.

ئه‌وه له حاڵێکدایه که چالاکانی ژینگه‌پارێزی پارێزگای ورمێ پێشتر رێگه‌چاره‌ی گواستنه‌‌وه‌ی ئاوی رووباری ئاراسیان وه‌ک تاکه رێگه‌ی رزگار کردنی ده‌ریاچه‌ی ورمێ له وشکبوون پێشنیار کردبوو.

له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا به هۆکاری نه‌ناسراو ده‌یان چالاکی ژینگه‌پارێزی خه‌ڵکی ورمێ که له بواری پاراستنی ده‌ریاچه‌ی ورمێدا چالاک بوون له لایه‌ن داموده‌زگای ئه‌منیه‌تیی کۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.