ئەسعەد سەڵەواتی، زیندانی سیاسی كورد لەزیندانی بەندەر عەباس، بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە هەڵسوكەوتی نەشیاوو خراپی بەرپرسانی زیندان مانی لەخواردن گرت.
بەپێی راپۆرتی كەمپینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسیو مەدەنی، رۆژی یەكشەممە 27ی رێبەندانی 1392، ئەسعەد سەڵواتی، بەندكراوی سیاسی كورد بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە دۆخی دۆسیەكەیو حوكمی نادادوەرانەو هەڵسوكەوتی خراپی بەرپرسانی زیندان مانی لەخواردن گرت.
ئەسعەد سەڵەواتی، خەڵكی ئاوای سەڵەوات ئاوای سنەیەو لەساڵی 1389 لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستگیركرا. ناوبراو پاش چەند مانگ بەندكردن لە ژووری تاكەكەسی زیندانی سنە، بەتۆمەتی پرۆپاگەندە دژی رژیمی ئێرانو هاوكاری لەگەڵ یەكێك لەحیزبە كوردیەكانی نەیاری رژیم، بە 21 ساڵ زیندانو دوورخستنەوە بۆ زیندانی بەندەر عەباس مەحكوم كرا.
بابەتی هاوپۆل
بیان فرجاللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.
به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …