دوو شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2023

بانە.. 80 كاسبكاری كورد دەستگیركران‌و دەست بەسەر كەلوپەلەكانیاندا گیرا

هێزی ئینتیزامی شاری بانە لە هێرشێكدا لانیكەم 80 كاسبكاری سنوری ناوچەی بانە دەستگیر دەكات‌و دەست بەسەر كەلوپەلەكانیاندا دەگرێت.
بەپێی راگەیەنراوێكی هێزی ئینتیزامی شاری بانە‌و بە جێبەجێكردنی 19 هەڵمەتی پۆلیسی لەوشارە، 4 ئۆتۆمبیلی هەڵگری كاڵا دەستی بەسەردا گیراوە‌و لانیكە 80 كاسبكاریش لەم پەیوەندەدا دەستگیركران‌و رادەستی بەرپرسانی قەزایی كراون. بەپێی ئەو هەواڵە كەلوپەلەكان بایی نزیكە 600 ملیۆن تمەن دەبێت.
هەر بە پێی ئەو هەواڵە لە شاری سەوڵائاوایش نزیكە 200 ملیۆن تمەن كاڵا لەلایەن هێزە ئینتیزامییەكان دەستی بەسەردا گیرا‌و لەم پەیوەندەدا چەند كاسبكارێكی كورد دەستگیركران.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.