ئه‌گه‌ری بڕینی گازی کوردستان به‌هێزه‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتیی گاز داوای له خه‌ڵک کردووه گازی که‌متر به‌کار بهێنن.بڕینی گازی ماڵان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بووه‌ته نۆرمێکی ساڵانه‌ی ژیانی خه‌ڵک‌و هه‌موو ساڵێک له کاتی دابه‌زینی پله‌ی گه‌رما بۆ ژێز 10- گازی ده‌یان شار‌و شارۆچکه‌و ئاوایی ده‌بردرێت.
ماڵپه‌ڕی هه‌واڵده‌ریی کۆماری ئیسلامی له زاری هوشه‌نگ ئه‌وه‌لیزاده وته‌بێژو به‌رپرسی راگه‌یاندنی کۆمپانیای گازی کوردستان رایگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ر هه‌ر ماڵێکی پارێزگای سنه رۆژانه دوو مه‌تری سێ‌جار له به‌کارهێنانی رۆژانه‌ی گازی که‌م بکاته‌وه، گاز تووشی دابه‌زین‌و بڕین نابێت.
ناوبراو به ئاماژه‌دان به‌وه‌یکه هه‌ر ماڵێک له کوردستان رۆژانه 10 مه‌تری سێ‌جار گاز به‌کار ده‌هێنێت، وتوویه‌تی: به‌کارهێنانی رۆژانه 15ملیۆن مه‌تری سێ‌جار گازی ماڵی فشاری خستووه‌ته سه‌ر هێڵی گشتیی گاز‌و به‌و شێوه‌یه داوای له هاوڵاتیانی کوردستان کردووه ماڵه‌کان به‌کارهێنانی رۆژانه‌یان که‌م بکه‌نه‌وه.
ئه‌وه له کاتێکدایه که له 1775 شار‌و کۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوون له پارێزگای سنه، ته‌نیا 760شار‌و ئاوایی گازیان هه‌یه.
له لایه‌کی تره‌وه له گه‌ڵ هاتنه‌پێشی ساڵیادی شۆڕشی گه‌لانی ئێران، کۆماری ئیسلامی وه‌ک نه‌ریتی ساڵانه‌ی کۆمه‌ڵێک پرۆژه ئاماده ده‌کات که کوردستان له پرۆژه گازییه‌کانی ئه‌مساڵ بێبه‌شه.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی گاز له کاتێکدا ‘مۆدێلی به‌کارهێنان’ له بری پرۆه‌ی گازی بۆ خه‌ڵکی کوردستان ده‌خاته روو که هه‌ر به پێی ئه‌و هه‌واڵنێرییه پلانی گازکێشی بۆ 11 ئاوایی ناوچه‌ی پارسابادی موغان له ئه‌رده‌بیل ده‌ستی پێکردووه.
هه‌واڵده‌ریی میهر سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌کارێنانی گازی رۆژانه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌رد‌بیل بۆ 13.5% رایگه‌یاندووه هۆکاری ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه به‌فیڕۆدانی گازه له به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌و ئیداره‌کانه‌و دا‌واشیان له ماڵان نه‌کردووه به‌کارهێنانی رۆژانه‌یان بۆ 8 مه‌تری سێ‌جار که‌م بکه‌نه‌وه.
داواکاریی که‌مکردنه‌وه‌ی به‌کارهێنانی گازی رۆژانه له کوردستان له کاتێکدایه که هاتوچۆ له نێوان شاره‌کانی کوردستان به دژواری ده‌چێته پێش‌و رێگای سه‌دان ئاوایی‌و شارۆچکه‌ی کوردستان به به‌فر گیراوه.