به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به زاگرۆس پۆست، ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌مه ته‌رمی چووار کاسبکاری کورد گه‌یشتنه‌وه به ناوچه‌ی مه‌رگه‌وڕ.چووار لاوی کاسبکاری خه‌ڵکی مه‌رگه‌وڕ دوای ئه‌وه‌ی له رۆژانی رابردوودا له شاخه سنوورییه‌کانی نێوان رۆژهه‌ڵات‌و باکوورد گیریان خوارد، تووشی هه‌ره‌سی به‌فر بوون‌و گیانیان له ده‌ستدا.بوو.
ئه‌و چووار لاوه له ئاواییه‌کانی گسیان، دیزج‌و شێخ زه‌رد به مه‌بهستی کۆڵبه‌ری روویان له سنووری باکووری کوردستان کردبوو.
دوای گه‌یشتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌کان، له ناو ئاپووره‌ی هه‌زاران که‌س له جه‌ماوه‌ری ورمێ‌و ده‌ورووبه‌ردا به‌ره‌و گوندی گسیان به‌ڕێکران‌و له‌وێ ئه‌سپه‌رده کران.
وێنه: شایه‌تحاڵ