هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

کوردستان

له شه‌ووڕۆژی رابردوودا داعش پاشه‌کشه‌ی کردووه

دوای ئه‌وه‌ی له کۆتایی حه‌فته‌ی رابردوودا هه‌واڵی په‌ره‌سه‌ندنی چالاکیی داعش بۆ ناوچه‌‌ کوردستانییه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵات‌و د‌ه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی باشووری کوردستان بڵاوبووه‌وه، دوێنێشه‌وو ئه‌مڕۆ 28/2 هه‌واڵی زه‌بری هێزه ئه‌منییه‌کانی هه‌‌رێمی کوردستان‌و عێراق له‌و گروپه بڵاو بووه‌وه.

زۆرتر بخوێنەوە »

ژنێك لە ورمێ ئاوارەی شەقامەكان بووە

ژنێك بە هۆی هەژاری‌و بێكەسی، ئاوارەی شەقامەكانی شاری ورمێ بووە‌و بە وتەی خۆی سەردانی هێزی ئینتزامی‌و كۆمیتەی ئیمداد‌و چەند ئیدارەیەكی دیكەی كردووە بەڵام هیچ وڵامێكی پێنەدراوەتەوە. شایەتحاڵەكان دەڵێن ماوەیەكە شایەتی ئەوەن كە ئەم خاتووە لە نزیك پاركەكان دەمێنێتەوە‌و هیچ سەرپەنایەكی نیە‌و هیچ رێكخراوەیەكی دەوڵەتیش تا ئێستا یارمەتی نەداوە. ئەمە لە حاڵێكدایە كە ئەو ژنە كە شەوانە لە نێو پاركدا خەوتووە‌و …

زۆرتر بخوێنەوە »

هێرشەكانی داعش لە رۆژئاوای كوردستان روو لەزیادبوون دەکات

شەوی چوارشەممە 7ی رەشەمە چەكدارانی سەر بە گروپی ئیسلامی ناسراو بە داعش هێرشیان كردە سەر ئاواییەكی رۆژئاوای كوردستان‌و بنكەی ئاسایشی پەیەدەیان تەقاندەوە‌و لە ئاكامدا 4 كەس كوژران. چەكدارانی ئیسلامی لە عێراق‌و شام كە خۆیان بە داعش ناساندووە، پاش هێرشكردنە سەر ئاوایی تل مەعرووف تەقاندنەوەی چەند شوێنێك 10 هاوڵاتی كوردیان دەسبەسەركردووە. بە پێی وتەی لێكۆڵەران رۆژ لەگەڵ رۆژ ئاستی چالاكیەكانی گروپی …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئەگەری جێبەجێكردنی ئێعدامی رەشید ئاخكەندی لە ئارادایە

رەشید ئاخكەندی 55 ساڵ تەمەن‌و خەڵكی شاری سەقز رێكەوتی 21ی خاكەلێوەی ساڵی 1387 لە شاری ئیسفەهان بە تاوانی چالاكی سیاسی دەسبەسەرو دواتر لە لقی یەكی دادگای ئینقلابی شاری سەقز حوكمی ئێعدامی بەسەردا سەپا. ئەم بەندكراوە سیاسیە رۆژی 31ی پووشپەڕی 1387 لە لایەن قازی شایەق لە دادگای ئینقلابی شاری سەقز بە تۆمەتی ئەندامبوون لە حیزبێكی كوردیی نەیاری رژیم بە ئێعدام‌و 30 …

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆبوونەوەی ناڕەزایەتی كارمەندانی موخابرات لە كرماشان

رۆژی یەكشەممەی رابردوو دەیان كەس لە كارمەندانی بەشی موخابراتی دێهاتەكان لە پارێزگای كرماشان لە بەرانبەر پارێزگای كرماشان كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیان وەڕێخست. بە وتەی یەكێك لە بەشدارانی ئەو خۆپیشاندانە هەركام لەو كارمەندانە پێشینەی زیاتر لە 10 تا 20 ساڵ كاریان هەیە‌و ئاماژەیان بەوەداوە كە ئێمە خوازیاری ئەوەین بیمەكەمان بە پێی یاسای كار‌و رێككەوتنمان لەگەڵ شیركەتی موخابرات پێبدرێت. خۆپیشاندەران پاش وڵام نەدانەوەی بەرپرسان …

زۆرتر بخوێنەوە »

زۆربەی ناوەندی ئاژەڵداران لە بۆكان داخرا

جیا لە یەك ناوەندی ئاژەڵداری نەبێت سەرجەم شوێنەكانی تایبەت بە ئاژەڵداران لە شاری بۆكان بە هۆی گرانی لە رادەبەدەر تووشی داخران هاتوون. لە ئێستادا 200 هەزار ئاژەڵی بچووك‌و 45 هەزار‌و 601 جۆر ئاژەڵی گەورە لە شاری بۆكان راگیراوە كە پێویستیان بە چەندین ناوەندی ئاژەڵداری هەیە. 90 لە سەدی شیری بەكارهێنراو لەو شارە لە رێگەی ئاژەڵدارانی ناوخۆ بەرهەم دێت‌و ئەمەش بوارێكی …

زۆرتر بخوێنەوە »

18 ملیۆن دار بەڕوو لە دارستانەكانی زاگرۆس لەناوچوون

سەرپەرستی دەفتەری كاروباری رێكخراوی دارستانەكان لە ئێران لەكاتی نزیكبوونەوە لە حەوتووی سەرچاوە سرووشتیەكان دانی بەوەدا نا كە، 18 ملیۆن داربەڕوو لە دارستانەكانی زاگرۆس لە حاڵی لەناوچووندان. ئەمە لە حاڵێكدایە كە ناوبراو پێشتر‌و لە سەرماوەزی ئەمساڵ رایگەیاند، 1 ملیۆن‌و 130 هەزار هێكتار لە دارستانەكانی زاگرۆس تووشی وشكبوون هاتوون. وشكبوونی دارستانەكانی زاگرۆس لە ماوەی 5 ساڵی رابردوو دەستیپێكردووە‌و بەشێكی هەرە زۆری ئەم …

زۆرتر بخوێنەوە »

زانکۆی قه‌زوین: رێزگرتن له یادی بۆردمانی شیمیایی چه‌ند ناوچه‌ی کوردستان

به بۆنه‌ی رێزگرتن له قوربانییانی بۆردمانی شیمیایی چه‌ند شارو لادێی رۆژهه‌ڵات‌و باشووری کوردستان، خوێندکارانی کورد له زانکۆی قه‌زوین رێوره‌سمێکیان به‌ڕێوه‌برد.

زۆرتر بخوێنەوە »

چوونەسەرەوەی 17 لە سەدی كرێی تاكسی لە شاری سەقز

بەرپرسی تاكسیڕانی شارەوانی سەقز نرخێكی نوێی بۆ كرێی تاكسی كە بە رازیبوونی شورای شار ئەنجامدراوە راگەیاند‌و‌و بەو پێیە لە سەرەتای ئەمڕۆ سێشەممە 6ی رەشەمە كرێی تاكسی 17 لە سەد بەرز دەبێتەوە. بە پێی وتەی شارۆمەندانی كورد، ناتەباییەكی زۆر لە نێو چوونەسەرەوەی نرخەكان هەیە بە جۆرێكە گەلێك جار نرخی هەندێك كەل‌و پەل‌و پێداویستی دەچێتەسەرەوە لە كاتێكدا چوونەسەرەوەی ئەو نرخانە هاوتەریب لەگەڵ …

زۆرتر بخوێنەوە »

حەبیب و عەلی ئەفشاری سەرلەنوێ بە ئێعدام مەحكوومكرانەوە

پاش 3 مانگ نادیاربوون، دادگای ئینقلابی ئیسلامی ئێران لەگەڵ هەڵوەشانەوە حوكمی ئێعدام حەبیب و عەلی ئەفشاری دژایەتی كردوو سەرلەنوێ ئەو دوو بەندكراوە سیاسیەی بە ئێعدام مەحكووم كردەوە. حوكمی ئێعدامی ئەم دوو بەندكراوە سیاسیە لەسەر داوای كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئیسلامی‌و لە لایەن دادگای ئینقلابەوە راگیرابوو، بەڵام دادگای ئینقلاب لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا پاش بەدواداچوون، حوكمی ئێعدامی بەسەر حەبیب‌و عەلی ئەفشاری سەپاندەوە. …

زۆرتر بخوێنەوە »

بەهۆی لێدانی مامورانی زیندان لوقمان مورادی رەوانەی نەخۆشخانە دەكرێت

لوقمان مورادی بەندكراوی سیاسی مەحكوم بە ئێعدام، ئەمرۆ دووشەممە 5ی رەشەممە كە رۆژێك پێشتر لەلایەن مامورانی زیندانەوە لێدرابوو، بەهۆی توندی برینەكەیەوە رەوانەی نەخۆشخانە كرا.

زۆرتر بخوێنەوە »

دوو هەڵسوڕاوی كورد پاش 120 رۆژ دەستبەسەربوون رەوانەی زیندان دەكرێن

دوو بەندكراوی سیاسی كورد كە ماوەی چوار مانگە لەلایەن هێزەكانی سپای پاسدارانەوە دەستگیركرابوون، رۆژی شەممە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتەوە بۆ زیندانی شاری سەقز گواسترانەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

دوو بەندكراوی سیاسی كورد جارێكی دیكە بە ئێعدام مەحكوم كرانەوە

پاش سێ مانگ لەداواكاریی بە پێداچوونەوە بە حكومی دوو زیندانی سیاسی مەحكوم بە ئێعدام، دیسانەوە دادگای ئینقلابی ئیسلامی حوكمی لەسێدارەدانی عەلی‌و حەبیب ئەفشاری پشتڕاست كردەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئەنجومەنی سەوزی چیا رێزی لە مامۆستا‌و راوچیەك گرت

هەفتەیەك پاش شكاندنی ئەو چەكەی بە دەستی راوچیەكە‌و بۆ رێزگرتن لە سرووشتی كوردستان شكا، ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە درێژەی رێورەسمێك رێزی لەو راوچیە‌و مامۆستا محەمەد عەلی محەمەدیان موعەلیمی دڵسۆزی ئەو شارە گرت. لەم رێورەسمە كە كۆمەڵێكی بەرچاو لە جەماوەری خەڵك‌و ژینگەپارێزان بەشداربوون، چەكە شكاوەكەی دەست راوچیەكە وەك ئاسەوارێكی مێژوویی هەڵگیرا‌و هاوكات وێنەكەی نمایشكرا. ماوەیەك پێش ئێستا راوچیەكی كورد لە …

زۆرتر بخوێنەوە »