دوای ئه‌وه‌ی له کۆتایی حه‌فته‌ی رابردوودا هه‌واڵی په‌ره‌سه‌ندنی چالاکیی داعش بۆ ناوچه کوردستانییه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵات‌و د‌ه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی باشووری کوردستان بڵاوبووه‌وه، دوێنێشه‌وو ئه‌مڕۆ 28/2 هه‌واڵی زه‌بری هێزه ئه‌منییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان‌و عێراق له‌و گروپه بڵاو بووه‌وه.به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کانی باشووری کوردستان بڵاو بووه‌ته‌وه، دوێنێشه‌و دوای ئه‌وه‌ی له ناوچه‌ی سڵێمان به‌گ له نزیک که‌رکوک چه‌ند ئه‌ندامی داعش هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر بنکه‌یه‌کی هێزی پێشمه‌رگه، روبه‌ڕوبونه‌وه دروست بووه‌و له ئاکامدا 4داعش کورژوان‌و پێشمه‌رگه‌یه‌کیش بریندار بووه، که ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی که‌رکوکه‌و باری ته‌ندروستی جێگیره.
له هه‌واڵێکی پێوه‌ندیداری تردا، وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایگه‌یاندووه سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ توانیویانه له بۆسه‌یه‌کدا له شاری موسڵ 40ئه‌ندامی داعش بکوژن‌و 120که‌سی تریان لێ به دیل بگرن.
له ماوه‌ی رابردوودا جگه له چه‌ند کرده‌وه‌ی رفاندن‌و هه‌ڕه‌شه له هاوڵاتییان‌و کۆچی خێزانه کورده‌کان بۆ شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان، ده‌نگۆی مه‌ترسیی ته‌شه‌نه‌ی چالاکییه‌کانی داعش بۆ کوردستان بڵاو بووه‌ته‌وه‌و دانیشتوانی گه‌رمیان له چه‌ند چالاکیدا داوای ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی زیاتریان بۆ ناوچه‌که‌یان به مه‌به‌ستی پاراستن کردووه