سەرپەرستی دەفتەری كاروباری رێكخراوی دارستانەكان لە ئێران لەكاتی نزیكبوونەوە لە حەوتووی سەرچاوە سرووشتیەكان دانی بەوەدا نا كە، 18 ملیۆن داربەڕوو لە دارستانەكانی زاگرۆس لە حاڵی لەناوچووندان.
ئەمە لە حاڵێكدایە كە ناوبراو پێشترو لە سەرماوەزی ئەمساڵ رایگەیاند، 1 ملیۆنو 130 هەزار هێكتار لە دارستانەكانی زاگرۆس تووشی وشكبوون هاتوون.
وشكبوونی دارستانەكانی زاگرۆس لە ماوەی 5 ساڵی رابردوو دەستیپێكردووەو بەشێكی هەرە زۆری ئەم خەسارە رووی لە دوو پارێزگای ئیلامو كرماشان لە رۆژهەڵاتی كوردستان كردووە.
تا ئێستاو لە ماوەی 5 ساڵی رابردوو رێكخراوی دارستانەكانی ئێرانو لایەنی پەیوەندیدار هیچ هەنگاوێكیان بۆ چارەسەری وشكبوونی دارستانەكانی زاگرۆس ئەنجام نەداوەو بەم پێیە رۆژلەگەڵ رۆژ دیاردەی وشكبوونو لەناوچوونی سرووشتی ئەو ناوچانە پەرە دەسێنێت.