پێنج شه‌ممه‌ 7 كانونی یه‌كه‌م 2023

بەهۆی لێدانی مامورانی زیندان لوقمان مورادی رەوانەی نەخۆشخانە دەكرێت

لوقمان مورادی بەندكراوی سیاسی مەحكوم بە ئێعدام، ئەمرۆ دووشەممە 5ی رەشەممە كە رۆژێك پێشتر لەلایەن مامورانی زیندانەوە لێدرابوو، بەهۆی توندی برینەكەیەوە رەوانەی نەخۆشخانە كرا.
رۆژی رابردوو كاتێك مامورانی زیندان لوقمان مورادی بەرەو دادگا دەبەن لەسەر نەكردنەبەر جلوبەرگی تایبەت بە زیندانیان، لێدانێكی توند لە لوقمان مورادی دەدەن كە بەهۆیەوە چەندین شوێنی جەستەی ئاسەواری لێدانەكەی پێوەدیاردەبێت، بەوتەی شایەحاڵەكان شەوی رابردوو دۆخی تەندروستی لوقمان باش نابێت تا ئەمرۆ رەوانەی نەخۆشخانەی دەكەن.
لوقمان‌و زانیاری مورادی بەتۆمەتی كوشتنی كوڕی ئیمامی جومعەی شاری مەریوان دەستگیر‌و لە رێكەوتی بەفرانباری ساڵی 89ی هەتاوی بە ئێعدام مەحكوم كران.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.