به بۆنه‌ی رێزگرتن له قوربانییانی بۆردمانی شیمیایی چه‌ند شار‌و لادێی رۆژههڵاتو باشووری کوردستان، خوێندکارانی کورد له زانکۆی قه‌زوین رێوره‌سمێکیان به‌ڕێوه‌برد.له‌گه‌ڵ ننزیکبوونهوه له 61/3ساڵوه‌گه‌ڕی بۆردمانی شیمیایی هه‌ڵه‌بجه که له ئاکامیدا 5000هاوڵاتی دانیشتووی ئه‌و شاره گیانیان له ده‌ست دا،خوێندکارانی زانکۆی قه‌زوین له ئێران رێوڕه‌سمێکیان به‌و بۆنه‌وه به‌ڕێوه برد.
له رێوره‌سمه‌که‌دا که چالاکانی خوێندکاریی کوردی ئه‌و زانکۆیه به‌ڕێوه‌یان بردووه به ناوی رێزگرتن له قوربانییانی بۆردمانی شیمیایی سهردهشتو هه‌ڵه‌بجه‌و نۆدشه‌و داڵاهۆ ده‌یان ئهدیبو نووسه‌رو چالاکی کوردیان له ناوچه جیاجیاکانی ئێرانه‌وه بانگ کردووه‌و رێسڕهسمێکی شیاویان به‌ڕێوه بردووه.
ساڵانه له زانکۆکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و ئێران رێوڕه‌سمی رێزگرتن له قوربانیانی بۆردمانی شیمیایی هه‌ڵه‌بجه‌و سهردهشتو شار‌و ناوچه‌کانی تری کوردستان به‌ڕێوه ده‌برێت که له درێژه‌ی شه‌ڕی نێوان ئێران‌و عێراق‌و شه‌ڕی کوردستاندا به زۆری له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی رووخاوی رژیمی به‌عسی عێراقه‌وه ئه‌نجام دراوه. ئه‌گه‌رچی له بۆنه‌کاندا رووی راسته‌قینه‌ی تاوانه‌کان باسکراوه، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆنه‌و یادانه بوونه‌ته پێناسه‌یه‌ک بۆ بزاڤی خوێندکاریی کورد له رۆژهه‌ڵات، ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی زۆرکات رێگه‌ی له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و رێوڕه‌سمانه به تایبه‌ت له زانکۆکانی کوردستان گرتووه.
له ماوه‌ی رابردوودا ئیتلاعات له شاره‌کانی کوردستان به تایبه‌ت له زانکۆکانی مهریوانو سنه چالاکانی خوێندکاریی کوردیان بانگهێشت کردبوو ئاگاداریان کردبوونه‌وه له خۆبه‌دوورگرتن له چالاکییه خوێندکارییهکانو له‌وانه ساڵوه‌گه‌ڕی بۆردمانی شیمیایی هه‌ڵه‌بجه.