پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

زۆربەی ناوەندی ئاژەڵداران لە بۆكان داخرا

جیا لە یەك ناوەندی ئاژەڵداری نەبێت سەرجەم شوێنەكانی تایبەت بە ئاژەڵداران لە شاری بۆكان بە هۆی گرانی لە رادەبەدەر تووشی داخران هاتوون.

لە ئێستادا 200 هەزار ئاژەڵی بچووك‌و 45 هەزار‌و 601 جۆر ئاژەڵی گەورە لە شاری بۆكان راگیراوە كە پێویستیان بە چەندین ناوەندی ئاژەڵداری هەیە.
90 لە سەدی شیری بەكارهێنراو لەو شارە لە رێگەی ئاژەڵدارانی ناوخۆ بەرهەم دێت‌و ئەمەش بوارێكی باشی بۆ بەرهەمی ناوخۆیی شیر خولقاندووە، بەڵام داخرانی یەك لەدوای یەكی ناوەندەكانی ئاژەڵداری لەو شارە بەرهەمی شیری ناوخۆی تووشی گرفت كردووە.

شایانی باسە، ئەو ناوەندانەی كە بۆ راگرتنی ئاژەڵەكان دابین دەكرێن لە لایەن خاوەنانیەوە گرانیەكی زۆر دەخرێتەسەری‌و ئەمەش هۆكارێكی سەرەكیە بۆ ئەوەی ئاژەڵداران نەتوانن پووڵی ئەو ناوەندانە دابین بكەن‌و بەم پێیە ئاژەڵەكانیان بەرەو ناوەندە ئاژەڵداریەكان ناهێنن‌و ئەمەش هۆی داخرانی زۆربەی ناوەندەكانی ئاژەڵداری لە شاری بۆكانە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.