چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ئەگەری جێبەجێكردنی ئێعدامی رەشید ئاخكەندی لە ئارادایە

رەشید ئاخكەندی 55 ساڵ تەمەن‌و خەڵكی شاری سەقز رێكەوتی 21ی خاكەلێوەی ساڵی 1387 لە شاری ئیسفەهان بە تاوانی چالاكی سیاسی دەسبەسەرو دواتر لە لقی یەكی دادگای ئینقلابی شاری سەقز حوكمی ئێعدامی بەسەردا سەپا.

ئەم بەندكراوە سیاسیە رۆژی 31ی پووشپەڕی 1387 لە لایەن قازی شایەق لە دادگای ئینقلابی شاری سەقز بە تۆمەتی ئەندامبوون لە حیزبێكی كوردیی نەیاری رژیم بە ئێعدام‌و 30 ساڵ دوورخستنەوە بۆ زیندانی میناب مەحكوومكرا.

محەمەد حسەین عەلی محەمەدی لە خزمانی رەشید ئاخكەندی رایگەیاندووە ناوبراو ئێستاكە لە زیندانی ناوەندیی شاری سەقزە‌و مەترسی جێبەجێكردنی حوكمی ئێعدامی لەسەرە.
پاش دەركردنی حوكمی ئێعدامی ئەم بەندكراوە سیاسیە، ئەحمەد سەعید شێخی پارێزەری ناوبراو چەندین سكاڵای دژی ئەو حوكمە بەرزكردەوە بەڵام حوكمی ئێعدامی رەشید ئاخكەند هەم لە دادگای پێداچوونی پارێزگای كوردستان‌و هەم لە دیوانی باڵای وڵات تەئیدكراوە.

لە ئێستادا حوكمی ئێعدامی رەشید ئاخكەندی رادەستی بەشی جێبەجێكردنی حوكمەكان كراوە‌و هەر كات ئەگەری ئێعدامی ناوبراو لە ئارادایە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.