چوار شه‌ممه‌ 6 كانونی یه‌كه‌م 2023

ئەنجومەنی سەوزی چیا رێزی لە مامۆستا‌و راوچیەك گرت

هەفتەیەك پاش شكاندنی ئەو چەكەی بە دەستی راوچیەكە‌و بۆ رێزگرتن لە سرووشتی كوردستان شكا، ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە درێژەی رێورەسمێك رێزی لەو راوچیە‌و مامۆستا محەمەد عەلی محەمەدیان موعەلیمی دڵسۆزی ئەو شارە گرت.

لەم رێورەسمە كە كۆمەڵێكی بەرچاو لە جەماوەری خەڵك‌و ژینگەپارێزان بەشداربوون، چەكە شكاوەكەی دەست راوچیەكە وەك ئاسەوارێكی مێژوویی هەڵگیرا‌و هاوكات وێنەكەی نمایشكرا.

ماوەیەك پێش ئێستا راوچیەكی كورد لە ناوچەی مەریوان بۆ رێزگرتن‌و گەڕانەوە بۆ سرووشت چەكی راوەكەی شكاندوو بۆ هەمیشە كۆتایی بە راوكردن هێنا‌و ئەمەش سیمایەكی شیاوی لەو راوچیە درووست كرد.

 

pic4887pic4886

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.