شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

چوونەسەرەوەی 17 لە سەدی كرێی تاكسی لە شاری سەقز

بەرپرسی تاكسیڕانی شارەوانی سەقز نرخێكی نوێی بۆ كرێی تاكسی كە بە رازیبوونی شورای شار ئەنجامدراوە راگەیاند‌و‌و بەو پێیە لە سەرەتای ئەمڕۆ سێشەممە 6ی رەشەمە كرێی تاكسی 17 لە سەد بەرز دەبێتەوە.

بە پێی وتەی شارۆمەندانی كورد، ناتەباییەكی زۆر لە نێو چوونەسەرەوەی نرخەكان هەیە بە جۆرێكە گەلێك جار نرخی هەندێك كەل‌و پەل‌و پێداویستی دەچێتەسەرەوە لە كاتێكدا چوونەسەرەوەی ئەو نرخانە هاوتەریب لەگەڵ داهات‌و دەرامەتی خەڵكدا نیە‌و ئەمەش دەبێتە هۆی گوشاری ئابووری بۆسەر هاوڵاتیان.

هاوكات چەند رۆژ لەوەپێش شۆفێر تاكسیەكان لە شاری شنۆ كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیان وەڕێخست‌و داواكاری ئەوە بوون كرێی تاكسیەكان بەرز بێتەوە‌و ئاماژەیان بەوەداوە نرخی گاز بە شێوەیەكی بەربڵاو بەرز بوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.