فەرامەرز كاویانی

دوو شارۆمەندی كورد لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر كران

لەماوەی هەفتەی رابردوو دوو شارۆمەندی كورد لە شارەكانی سنە‌و كامیاران دەستگیر‌و رەوانەی شوێنی نادیار كراون كە تا ئێستاش چارەنوسیان نادیارە.بەپێی هەواڵێكی بە زاگرۆس پۆست گەیشتوە هەفتەی رابردوو “فەرامەرز كاویانی” كوڕی سەعید‌و خەڵكی شاری سنە لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە لە دوكانەكەی خۆیدا دەستگیر‌و رەوانەی شوێنێكی نادیاركرا.
لەلایەكی ترەوە لەماوەی چەند رۆژی رابردو هەڵسوڕاوێكی خەڵكی شاری كامیاران بە ناوی “یەزدان باجەڵانی” لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامییەوە دەستگیركرا‌و تا كاتی گەیشتنی ئەم هەواڵە چارەنوسی نادیارە.
لەوماوەی هەفتەی رابردوو لەزۆربەی شارەكانی كوردستان دۆخێكی ئەمنیی لەلایەن هێزەكانی سپا‌و بەسیج لەناوشار‌و گوندەكان سازكرا‌و لە چەندین شاریشدا ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوانی مەدەنی‌و سیاسی دەستگیركران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.