شه‌ممه‌ 28 كانونی دووه‌م 2023

وێڕای هه‌وڵه‌کانی ژینگه‌پارێزان له مه‌ریوان، ڕاوکردن به‌رده‌وامه

ساڵانه راوکردن له وه‌رزی زستان له ناوچه شاخاوییه‌کانی کوردستان په‌ره‌ده‌سێنێت‌و به‌و پێیه ئه‌مساڵیش مه‌ریوان‌و ده‌ورووبه‌ری راوی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری تێدا کراوه.ماوه‌‌ی زیاتر له 10ساڵه ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک چالاکی مه‌ده‌نی‌و که‌سایه‌تیی ژینه‌پارێزی ئه‌و شاره‌وه دامه‌زراوه‌و وێڕای رێگری‌و ئاسته‌نگه‌کان له لایه‌ن داموده‌زگا ئه‌منی‌و پێوه‌ندیداره‌کانه‌وه هه‌نگاوی جدی بۆ وشیارکردنه‌وه‌ی هاوڵاتییان هه‌ڵگرتووه.

چیا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی وه‌رزی زستان‌و سه‌رماو سۆڵه‌ی ئه‌مساڵ ده‌ستیان کردووه به کۆمه‌ڵێک چالاکی که به تایبه‌تی خولی وشیارکردنه‌و‌ه‌ له سه‌ر مه‌ترسییه‌کانی راو له‌م وه‌رزه ده‌گرێته‌وه له ئاواییه‌کانی مه‌ریوان. به‌ڕێوه‌بردنی کۆبوونه‌وه‌ بۆ گه‌وره‌ساڵان‌و خولی شانۆو فێرکاریی تایبه‌ت بۆ خوێندکاران له ئاواییه‌کانی مه‌ریوان له‌و نموونه کارانه‌ن که چیا له ئێستادا به‌رده‌وامه له سه‌ریان.

حه‌فته‌ی رابردوو هه‌واڵی راوکردنی 12 بزنی کێوی له شاخی کۆساڵان بڵاو بووه‌وه که له نه‌خشه‌ی سروشتیدا ناوچه‌ی پارێزراوه. کۆساڵان زنجیره شاخێکی به‌ربڵاوه‌و له ساڵانی دواییدا به ده‌یان جۆر شێوازی ئاژه‌ڵی شاخی تێدا راو کراوه که به وته‌ی ژینگه‌پارێزان له نموونه‌ ده‌گمه‌نه‌کانی ئاژه‌ڵه‌ شاخییه‌کانن،

له‌و باره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک هه‌واڵه‌که‌ی بۆ زاگرۆس پۆست پشتڕاست کردووه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاند: به‌دڵنیاییه‌وه ژماره‌ی راوه‌کان زۆر زیاتره له‌وه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌. سه‌رچاوه‌که ئه‌وشی وت که له مەریواندا نزیک بە 14000 مۆڵه‌تی چه‌ک به راوچییه‌کان دراوە‌و جگه له‌وه، ئه‌و راوچییانه‌ی ده‌ستوپێوه‌ندی کۆماری ئیسلامین مۆڵه‌تی چه‌کی ئۆتۆماتیکیشان وەکوو کڵاشینکۆف هه‌یه‌و لە هەورامان و کۆساڵاندا زیاتر به کڵاشینکۆف راو ده‌که‌ن.

 

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.