دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

کوردستان

نوێنەری كۆمەڵەی زەحمەتكێشان وەڵامی نوێنەری كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی دایەوە

رۆژی چوارشەممە 9ی مانگەی رەزبەر، ئەنوەر محەمەدی نوێنەری كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە كۆبوونەوەی 5 لایەنی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان، لە وتووێژێك لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمی ئەو حیزبە و هەروەها لە تەلەفیزیۆنی رووداو باسی لەوە كردبوو كە، نوێنەرانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان و حیزبی دێمۆكراتی كوردستان لەو كۆبوونەوانەدا بەرپرسانە نەجووڵاونەتەوە و بۆ پڕوپاگەندەی حیزبی هەواڵی كۆبوونەوەكەیان بڵاو كردووەتەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

50 چەكداری داعش كوژران ‌و 8 گریلایش گیانیان بەخت كرد

لەئەنجامی ‌ شەڕ و پێكدادانەكانی‌ یەكینەكانی‌ پاراستنی‌ گەل و چەكدارانی‌ داعش  لە خۆرئاوای‌ كوردستان، لە ماوەی‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا 50 چەكداری‌ داعش كوژراون و هەشت 8 گریلای “یەپەگە”ش شەهید بوون.

زۆرتر بخوێنەوە »

نووسەران و رووناكبیرانی ئێرانی پشتیوانی خۆیان بۆ كۆبانی دەبڕی

ژمارەیەكی زۆر لە نووسەران و رووناكبیرانی ئێرانی بە دەركردنی راگەیەندراوێك پتشویانی خۆیان لە بەرخۆدانی خەڵكی كۆبانی دەربڕیوە و وێڕای مەحكوم كردنی جینایەتەكانی داعش، خوازیاری یارمەتی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ خەڵكی ئەو ناوچەیە بوون.

زۆرتر بخوێنەوە »

پێشمەرگە پێشڕەوی دەكات و سپای عێراق و داعش پاشەكشێ دەكەن

هێزی پێشمەرگەی باشووری كوردستان لە قۆڵی تەلكۆچەرەوە كاژمێر 5 بەیانی ئەمرۆ سێشەممە 8ی مانگی رەزبەر دەستی بە هێرشێكی بەرفراوان كرد بۆ سەر بنكەو بارەگاكانی داعش لەو ‌دەڤەرەو نیوەرۆی ئەمرۆ ئەو شارۆچكەیە كۆنترۆلكرا و چەندین چەكدارای داعش لەو شەرەدا كوژران.

زۆرتر بخوێنەوە »

حیزبە رۆژهەڵاتیەكان دووهەم كۆبوونەوەی خۆیان بەڕێوەبرد

كۆبوونەوەی سەركردایەتیی پێنچ حیزب‌و رێكخراوی سیاسیی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ تاوتوێ كردن‌و بەدواداچوونی بڕیارەكانی كۆبوونەوەی یەكەم ‌و دوایین بارودۆخی رۆژهەڵاتی كوردستان داوای زنجیرە تێكهەڵچوونە چەكدارییەكانی ئەم دواییانە، ئێستا لە كۆبوونەوەدان.

زۆرتر بخوێنەوە »

لاوانی سنە بەرانبەر بە فیلمی “چ” وەدەنگ هاتن

ژمارەیەك لە چالاكانی سیاسی شاری سنە بەرانبەر بە فیلمی “چ” وەدەنگ هاتن و بە بەرزكردنەوەی پلاكاردگەلێكی ناڕازیانە هەڵوێستی خۆیان بەرانبەر بەو فیلمە و چەواشەكاریی و بێ رێزیی بە بزاوتی شۆڕشگێڕانەی كوردستان دەربڕی.

زۆرتر بخوێنەوە »