یه‌ك شه‌ممه‌ 28 ئایار 2023

كوژرانی ئەندامێكی دیكەی سپای پاسداران لە شاری “خۆی”

ئەندامێكی باڵای سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری “خۆی” سەر بە پارێزگای ورمێ ورمێ رۆژهەڵاتی كوردستان كوژرا.هەواڵنێریە حكومەتیەكان لە پارێزگای ورمێ بڵاویان كردەوە كە، مستەفا محەمەد نژاد لە ئەندامانی باڵای سپای پاسداران لە شاری خۆی سەر بە پارێزگای ورمێ لە لایەن كەسانێكی نەناسراو كوژراوە و ئەمڕۆ چوارشەممە تەرمەكەی ئەسپەردە كراوە.
شایانی باسە، رۆژی رابردووش پارێزەرانی رۆژهەڵات رایانگەیاند كە 5 ئەندامی باڵای سپای پاسدارانیان لە ناوچەی پیرانشار بە ناوەكانی  1ـ حەیدەر زولفەقاری فەرماندەی یەكێك لە پایگا نیزامییەكانی ناوچەی لاجانه. 2- شاهین كەریمی 3- كەریم عەلیزادە 4- عەلی قوڵیزادە. 5ـ شاهین، كوشتووە.
لە لایەكی دیكەوە فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر سنوورەكانی نێوان رۆژهەڵات و باشووری كوردستان دەسووڕنەوە و سەرقاڵی مانۆڕدانن.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.