شه‌ممه‌ 3 حوزه‌یران 2023

كۆنسێرتێك لە لایەن كامكارەكان لە لەندەن بەڕێوەچوو

بە پشتیوانی باربیكان، گرووپی كامكاران بە شێوازێكی نوێ كۆنسێرتێكیان پێشكەش كرد.

گرووپی كامكاران، كە گرووپێكی گۆرانی و میوزیكی كوردیی رۆژهەڵاتی كوردستانە، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە خەڵكی بەریتانیا و رەوەندی كوردی،  ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 9ی مانگی رەزبەر كۆنسێرتێكی گۆرانی كوردی و فارسییان لە هۆڵی باربیكان لە لەندەن سازكرد.

سەرەتای كۆنسێرتەكە بە چەند گۆرانییەكی فارسی دەستی پێكرد و دواتر گرووپەكە لە نێوبڕێكدا، بە جلی كوردییەوە لەسەر ستەیج دەركەوتنەوە و ئەمەش خۆشییەكی زۆری خستە نێو دڵی جەماوەری ئامادەبوو.

ئەوەی جێی سەرنج بوو، ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە ئامادەبووان خەڵكی بەریتانیا بوون و لە نەتەوە جیاجیاكان پێكهاتبوون و خۆشحاڵبوونی خۆیان بۆ وتنەوەی ئەو گۆرانیە كوردیانە لە لایەن كامكارەكانەوە دەربڕی.

بڕیارە گرووپەكە لە چەند وڵاتێكی دیكەش كۆنسێرت ئەنجامبدات.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.