پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

لاوانی سنە بەرانبەر بە فیلمی “چ” وەدەنگ هاتن

ژمارەیەك لە چالاكانی سیاسی شاری سنە بەرانبەر بە فیلمی “چ” وەدەنگ هاتن و بە بەرزكردنەوەی پلاكاردگەلێكی ناڕازیانە هەڵوێستی خۆیان بەرانبەر بەو فیلمە و چەواشەكاریی و بێ رێزیی بە بزاوتی شۆڕشگێڕانەی كوردستان دەربڕی.
لاوانی سنە بە هەڵكردنی پلاكاردگەلێك كە لە سەری نووسراوە “گەر هەزار جار فیلمی “چ”دروست بكەن، ناتوانن یایی كاك *فوئاد مستەفاسوڵتانی* لە دڵمان دەربكەن. ئێمە ناهێڵین و ئیزنتان پێ نادەین ئەم فیلمە ناڕەوایە لە كوردستان بڵاو كەنەوە” ناڕەزایی خۆیان بەرانبەر بەو فیلمە دەربڕیوە.
شایانی باسە، فیلمی (چ) لە دەرهێنانی ئیبراهیم حاتەمی كیا باس لە رۆڵ و نەقشی مستەفا چەمران لە كوردستان دەكات و لەو فیلمەدا بێ رێزیی بە گەلی كورد و بەتایبەت چالاكی و هەڵسووڕانی یەكێك لە رێبەرانی مەزنی رۆژهەڵاتی كوردستان واتە كاك *فوئاد مستەفاسوڵتانی* كردووە و ئەمەش خەڵك و بەتایبەت لاوانی شاری سنەی تووشی تووڕەیی و ناڕەزای دەربڕین كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.