چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

5 لێپرسراوی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی كوژران

بە گویرەی‌ راگەیەندراوی‌ پاریزەرانی‌ رۆژهەڵاتی‌ كوردستان لە شەر و پیكادانێكی‌ چەند كاتژمێرەدا لە ناوچەی‌ پیرانشار، ئەم هیزانە 5 لیپرسراوی‌ سپای‌ پاسداران لە ناوچە دەكوژن.
بە پیی‌ راگەیەندراوی‌ لیپرسراوی‌ میدیایی‌ پاریزەرانی‌ رۆژهەڵات كە ئەم بەیانیە بڵاوبۆتەوه هاتووە:”پاریزەرانی رۆژهەڵات هەڵیان كوتایە سەر سەنگەرەكانی هیزەكانی ڕیژیم و بە جۆرێك ئاگربارانیان كردن كە هەموانیان بە شپرزەیی لە حەشارگەكانیان دەرپەڕاند. ئەم زەبرەی ڕۆڵەكانی نیشتمان بە ڕادەیەك تووشی ترس و شلەژاویی كردبوون كە دوای تیكشكان و لە كاتی راكردنیش دا، جاشەكان و هیزی ئینتیزامی سەرلێشێواوانە تەقە لە یەكتر دەكەن و ژمارەیەكی دیكەشیان بەم هۆیەوە دەكوژرێن و بریندار دەبن.”.
لە دریژەی‌ راگەیەندراوەكە ناوی‌ پینج لیپرسراوی‌ باڵای‌ سپای‌ پاسداران هاتووە كە بە دەستی‌ ئەم هیزانە كوژران كە بریتین لە:
1ـ حەیدەر زولفەقاری فەرماندەی یەكێك لە پایگا نیزامییەكانی ناوچەی لاجانه. 2- شاهین كەریمی 3- كەریم عەلیزادە 4- عەلی قوڵیزادە. 5ـ شاهین ناوێكی دیكە هەیە كە شۆرەتەكەی نەزانراوە. ئەو كوژراوانە بە تەراكتۆر لە شوێنی شەڕگە دوور خراونەوە.”.
راگەیەندراوەكە دەلیت:”ماڵپەڕەكانی سەر بە دەزگای ئیتلاعات و سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی، دانیان بە كەمین دانانەوەی هێزەكانی خۆیان لە ناوچەی بەربنەی پیرانشار بۆ پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان‌دا ناوە و باسی “تێكهەڵچوونی سەختی چەندین كاتژمێرەدا”‌یان لە نێوان زیوكە و ماشكان دا كردوە. بەلام ئاماری كوژراوانی خۆیان لە خەڵك شاردوەتەوە”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.