ژمارەی خۆپیشاندەرە كوژراوەكانی كوردی باكووری كوردستان، كە بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژی هەڵوێستی توركیە سەبارەت بە پشتیوانی نەكردنی كۆبانێ رژابوونە سەر شەقامەكان گەیشتە 14 كەس و هەندێكی دیكە لە هەواڵنێرییەكانیش باس لەوە دەكەن كە رێژەی ئەو كەسانەی كە لەو تێكهەڵچوونانەدا گیانیان بەخت كردووە 15 كەسە.
زۆرتر بخوێنەوە »کوردستان
چوار زیندانی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ كۆبانی دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن
بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، 4 زیندانی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ بە مەبەستی پشتیوانی لە كۆبانی دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن.
زۆرتر بخوێنەوە »*كۆمەڵە* ئیدعاكانی وەزیری ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی بە درۆ دەخاتەوە
پاش ئەوەیكە وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران ئیدعای ئەوەی كرد كە لە ماوەی رابردوودا دانیشتنی لەگەڵ كۆمەڵە و دێمۆكرات دا هەبووە، كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان راگەیەندراوێكی سەبارەت بە رەتكردنەوەی ئەو ئیدعایە بڵاو كردەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »خەڵكی “مەهاباد”یش لەسەر دۆخی نالەباری كۆبانی ناڕەزاییان دەربڕی / بە وێنە
لاوانی شاری مەهابادیش ناڕەزایی خۆیان بەرانبەر بە دەستدرێژییەكانی ئەم دواییانەی داعش بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان و بەتایبەت شاری كۆبانی دەربڕی و دەستیان دایە مانگرتن. كۆمەڵێكی بەرچاو لە لاوانی مەهابادی بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵكی خۆڕاگری كۆبانی و ناڕەزایی بە هێرشەكانی چەكدارانی داعش بۆ سەر ئەو شارە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕینیان سازدا. ئەمە لەحاڵێكدایە كە، بازاڕیەكانی شاری سنە، خوێندكارانی كورد لە شاری …
زۆرتر بخوێنەوە »خوێندكارانی زانكۆی تەورێز پشتیوانی خۆیان بۆ كۆبانی دەربڕی / بەوێنه
ژمارەیەكی بەرچاو لە خوێندكارانی زانكۆی شاری تەورێزیش بە نیشانی ناڕەزایی بە كەمتەرخەمیەكانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە شاری كۆبانی و هەروەها پشتیوانی لە خەڵكی خۆڕاگری شاری كۆبانی دەربڕی و بۆ ئەو مەبەستەش دەستیان دایە مانگرتن.
زۆرتر بخوێنەوە »بڵاو بوونەوەی تراكتی *كۆمەڵە* لە شاری سنە بۆ پشتیوانی لە كۆبانی
پاش كۆبوونەوە ناڕەزاییانەكەی ئەمڕۆی شاری سنە بۆ پشتیوانی لە شاری كۆبانی، ژمارەیەكی زۆر تراكت و بڵاو كراوە لە ئاستی ئەو شارەدا بڵاو كراوەتەوە كە ناو و نیشانی *كۆمەڵە*ی پێوەیە.
زۆرتر بخوێنەوە »خەڵكی سلێمانیش بۆ پشتیوانی لە خەڵكی كۆبانی كۆبوونەوەیان بەڕێوە برد / بەوێنه
كۆبوونەوە ناڕەزاییەكان بەرانبەر بە هێرشەكانی داعش بۆ سەر كوردستان و بەتایبەت گەمارۆدان و ئەگەری سەرڵدانی كۆمەڵكوژی لە شاری كۆبانی، لە شارەكانی باشووری كوردستان و بە تایبەت لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
زۆرتر بخوێنەوە »كۆبوونەوەی ناڕەزایی بۆ پشتیوانی لە خۆڕاگریی كۆبانی لە شاری سنە دەستی پێ كرد / بەوێنه
بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، كۆمەڵێكی بەرچاو لە خەڵكی شاری سنە لە نێو بازاڕی شارەكە بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵكی خۆڕاگری شاری كۆبانی كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان بەڕێوە برد. لەو كۆبوونەوەیەدا بەشداربووان بە هەڵگرتنی پلاكارتگەلێك ناڕەزایی خۆیان بەرانبەر بە بێ دەنگی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرانبەر بە كۆمەڵكوژی لە شاری كۆبانی هەڵكردووە. شایانی باسە، بەرەبانی ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری تارانیش كۆبوونەوەیەكی …
زۆرتر بخوێنەوە »كۆمەڵكوژیەكی گەورە لە كوبانی لە ئارادایە و كوردانی هەموو جیهانیش ناڕەزاییان دەربڕی
دوایین بارودۆخی كۆبانی باس لەوە دەكات كە شەڕی كۆڵان بە كۆڵان لە دوێنێ شەو لە نێوان هێزەكانی پەیەدە و چەكدارانی داعش دەستی پێ كردووە و هەواڵنێرییەكانی نزیك لە پەیەدە رایانگەیاندووە كە، تا ئێستا ژمارەیەك لە چەكدارانی داعش كە دەوترێ زیاتر لە 100 كەس دەبن كوژراون و چەند گریلایەكیش گیانیان لەدەستداوە.
زۆرتر بخوێنەوە »زیندانیانی سیاسی كورد لە زیندانەكانی باشووری ئێران:كوبانی ئابڕووی ئاشتی وئازادی لە جیهاندایە
زیندانیانی سیاسی كورد لە زیندانەكانی باشووری ئێران بە دەركردنی راگەیەندراوێك پشتیوانی خۆیان بۆ كۆبانی یەكێك لە 3 كانتۆنەكەی رۆژئاوای كوردستان دەربڕیوە. لەو راگەیەندراوەدا باس لەوە كراوە كە لە روژانی داهاتوودا لە زیندانەكانی باشووری ئێران و بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵكی خۆڕاگری كۆبانی دەست دەدەینە مانگرتن لە خورادن. لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا باس لەوە كراوە كە، داعش لە پشت دەروازەكانی شاری …
زۆرتر بخوێنەوە »زیندانیە سیاسیەكانی رۆژهەڵات بۆ كۆبانی ماندەگرن
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست، هەموو زیندانیانی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان رایانگەیاندووە بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵكی خۆڕاگری شاری كۆبانی لە رۆژئاوای كوردستان و هێرشە نامرۆڤانەكانی داعش بۆ سەر ئەو شارە، دەست دەدەنە مانگرتن لە خواردن.
زۆرتر بخوێنەوە »لە كرماشان بە دژی وەرگرتنی پارەی پاركینگ واژۆ كۆ كرایەوە
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست، كۆمەڵێك لە خوێدنكارانی زانكۆی رازی شاری كرماشان بە دژی وەرگرتنی پارەی پاركینگ لە حەوشەی زانكۆ واژۆیان كۆكردەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »بریندار بوونی 3 كۆڵبەری دیكە بە دەستی چەكدارانی كۆماری ئیسلامی
بە هۆی تەقەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، 3 كۆڵبەری خەڵكی شارەكانی مەهاباد و ورمێ كوژران و بریندار بوون.
زۆرتر بخوێنەوە »وەزارەتی بەرگری ئاڵمان ناوەندێكی مەشق و راهێنان لە هەولێر دەكاتەوە
هاوكارییە سەربازییەكانی ئاڵمان بۆ كوردستان بەردەوام فراوانبوون بەخۆیانەوە دەبینن و حكومەتی ئەو وڵاتە بە نیازە ناوەندێكی مەشق و راهێنانی سەربازی لە هەولێر بكاتەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »مەهابادیەكان لە جیاتی قوربانی كردن نەمامیان چاند/ بەوێنە
لە شاری مەهاباد قوربانی كردنی مەروماڵات لە جێژنی قوربان، جیگەی خوی دا بە نەمام چاندن.
زۆرتر بخوێنەوە »نوێترین پێڕستی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ
بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتوون، نوێترین پێڕستی زیندانیانی سیاسی باس لەوە دەكات كە ئێستاكە 45 چالاكی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ دەستبەسەر كراون.
زۆرتر بخوێنەوە »