زیندانیانی سیاسی كورد لە زیندانەكانی باشووری ئێران بە دەركردنی راگەیەندراوێك پشتیوانی خۆیان بۆ كۆبانی یەكێك لە 3 كانتۆنەكەی رۆژئاوای كوردستان دەربڕیوە.
لەو راگەیەندراوەدا باس لەوە كراوە كە لە روژانی داهاتوودا لە زیندانەكانی باشووری ئێران و بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵكی خۆڕاگری كۆبانی دەست دەدەینە مانگرتن لە خورادن.
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا باس لەوە كراوە كە، داعش لە پشت دەروازەكانی شاری كۆبانی دا بۆ چەندین مانگە راگیراوە، چووكە ژنان و پیاوانی كورد گیان لەسەر دەستن بۆ ئەوەیكە خاكی كوردستان بپارێزن.
لە كۆتایی ئەو راگەیەندراوەی زیندانیانی سیاسی كورد لە باشووری ئێران كە چەند خولەك لەوەپێش بڵاویان كردەوە، باس لەوە كراوە كە، ئێمە داوا لە هەموو ناوەند و رێكخراوە مافپارێزە نێودەوڵەتیەكان، یەكیەتی ئوروپا و هەموو وڵاتانی ناوچەكە و هەموو خەڵكی تێكۆشەر وئازادیخواز دەكەین، وێڕای پتشویانی لە كۆبانی و خەڵكی چەوساوەی كورد لە رۆژئاوای كوردستان، دەست بدەنە هەوڵێكی خێرا و كردەوەیی و تێرۆریسم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕەستدا لەنێو بەرن و یارمەتیدەری ژنان و پیاوانی خەباتكاری گەلی كورد گەلی كورد بدەن.
ئەمەش لەحاڵێكدایە كە یەك كاتژمێر لەوەپێش زیندانیانی سیاسی كوردی رۆژهەڵات لە سەرانسەر ئێران پشتیوانی خۆیان بۆ خۆڕاگریی خەڵكی كۆبانی دەربڕی و بۆ ئەو مەبەستەش رایانگەیاند كە دەست دەدەنە مانگرتن لە خواردن.
شایانی باسە، دوایین هەواڵەكان سەبارەت بە كۆبانی باس لەوە دەكات كە، هێزەكانی داعش چوونەتە نێو شارەكە و خەریكی شەڕی كۆڵان بە كۆڵانن لەگەڵ خەڵك و هێزە خەباتكارەكانی شارەكەدا.