یه‌ك شه‌ممه‌ 4 حوزه‌یران 2023

وەزارەتی بەرگری ئاڵمان ناوەندێكی مەشق و راهێنان لە هەولێر دەكاتەوە

هاوكارییە سەربازییەكانی ئاڵمان بۆ كوردستان بەردەوام فراوانبوون بەخۆیانەوە دەبینن و حكومەتی ئەو وڵاتە بە نیازە ناوەندێكی مەشق و راهێنانی سەربازی لە هەولێر بكاتەوە.  

وەزیری بەرگری ئەڵمان، ئورسولا ڤۆن دێرلەین لە وتووێژێكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی یەكی ئاڵمان وتوویەتی: “ناكرێت ئاڵمان بە ئارامی سەیری ئەو ناوچانە بكات و دەبێت ئێمە بەرپرسیارەتی بگرینە ئەستۆ”.

لەلایەكی دیكەوە وەزارەتی بەرگری ئاڵمان ئەو هەواڵەی پشتراستكردەوە كە حكوومەتی ئاڵمان كار لەسەر ئەوە دەكات ناوەندێكی مەشق و راهێنان لە هەولێر پایتەختی باشووری كوردستان بكاتەوە.

ڤۆن دێر لەین درێژە بە قسەكانی دەدات و دەڵێت:”ئێمە لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە هاوپەیمانی دژی دەوڵەتی ئیسلامی بەردەوام دەبین”.

دوای ئەوەی  32  پێشمەرگە لە ناوەندی ئێنفێنتێری لە شارۆچكەی هامبلورگ لە باشووری ئاڵمان مەشق و راهێنانیان لەسەر چەكی تانكشكێنی مێلان ئەنجامدا و گەڕانەوە كوردستان، ژمارەیەك ئەفسەر و پسپۆڕی سوپای ئاڵمان لە كوردستان هەماهەنگی پێشمەرگە لە شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامیدا دەكەن.

هەندێك لە میدیاكانی ئاڵمان ئاماژە بەوە دەكەن، كە ئەڵمانیا بە نیازە چەندین ناوەندی سەربازی بۆ مەشق و راهێنان لە كوردستان و عێراق بكاتەوە؛ باس لە  8 تا  12 ناوەند دەكرێت.

سپای ئاڵمان لە  16 شوێنی جیاجیای جیهان لەگەڵ ناتۆ و هاوپەیمانەكانیان هێزی سەربازیان بۆ دەرەوەی وڵاتی خۆیان ناردووە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە كە، پێشتریش ئامریكا رایگەیاندبوو كە، پایەگای ئاسمانی لە هەرێمی كوردستان دەكاتەوە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.