پێنج شه‌ممه‌ 18 نیسان 2024

لە كرماشان بە دژی وەرگرتنی پارەی پاركینگ واژۆ كۆ كرایەوە

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست، كۆمەڵێك لە خوێدنكارانی زانكۆی رازی شاری كرماشان بە دژی وەرگرتنی پارەی پاركینگ لە حەوشەی زانكۆ واژۆیان كۆكردەوە.
بە وتەی یەكێك لە خوێندكارانی ئەو زانكۆیە، ساڵی رابردووش بەرانبەر بە كۆكردنەوەی پارەی پاركینگ لە حەوشەی ئەو زانكۆیە ناڕەزاییەك بەڕێوە چوو، بەڵام ئەمساڵ دووبارە ئەم كرێ پاركینگە زیاد كراوە و هەر بەم هۆیەوە خوێندكارانی ناڕازیی زانكۆی رازیی شاری كرماشان دەستیان كردووەتە كۆكردنەوەی تۆمارێكی واژۆكراو لە نێوان خوێندكاراندان.
شایانی باسە، لە هیچ وڵاتێك بۆ پارك كردنی كەلوپەلی هاتوچۆی خوێندكاران لە نێو زانكۆ و خوێندنگەكاندا پارە وەر ناگیردرێت و زانكۆەكانی ئێران دەگمەن شوێنێكن كە بۆ پارك كردنی ئۆتۆمبیل و كەلوپەلی هاتوچۆی خوێندكاران پارەیان لێ وەردەگرن و هەر ئەمەش بووتە هۆی ناڕەزایی دەربڕین و واژۆ كۆكردن لە نێوان خوێندكاراندا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.