هه‌ینی 4 تشرینی یه‌كه‌م 2024

خەڵكی “مەهاباد”یش لەسەر دۆخی نالەباری كۆبانی ناڕەزاییان دەربڕی / بە وێنە

لاوانی شاری مەهابادیش ناڕەزایی خۆیان بەرانبەر بە دەستدرێژییەكانی ئەم دواییانەی داعش بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان و بەتایبەت شاری كۆبانی دەربڕی و دەستیان دایە مانگرتن.

كۆمەڵێكی بەرچاو لە لاوانی مەهابادی بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵكی خۆڕاگری كۆبانی و ناڕەزایی بە هێرشەكانی چەكدارانی داعش بۆ سەر ئەو شارە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕینیان سازدا.

ئەمە لەحاڵێكدایە كە، بازاڕیەكانی شاری سنە، خوێندكارانی كورد لە شاری تەورێز و هەروەها كۆمەڵێ لە كوردانی دانیشتووی شاری تارانیش ئەم بەیانیە دەستیان دایە ناڕەزایی دەربڕین و رێكخستنی كۆبوونەوە و بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆش دووبارە لە شاری سنە كۆبوونەوەی ناڕەزایی هەر بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوە بچێ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.