ژمارەیەكی بەرچاو لە خەڵكی شاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی كوردستان دوێنێ چوارشەممە وەكوو باقی شوێنەكانی دیكەی جیهان و كوردستان، بە مەبەستی پتشوانی لە خەڵكی خۆڕاگری شاری كۆبانی و بێ دەنگی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەوبارەوە ناڕەزاییان دەربڕی.
زۆرتر بخوێنەوە »کوردستان
“كرماشان”یش بە شەپۆلی خۆپیشاندانەكان بۆ پشتیوانی لە كۆبانی پەیوەست بوو / بەوێنە
شاری كرماشانیش بە شەپۆلی بەرینی ناڕەزاییە جیهانی و كوردستانیەكان بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی خەڵكی كۆبانی و هەروەها بێ دەنگی و كەمتەرخەمی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرانبەر بە جینایەتەكانی داعش لەو شارەدا كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕینیان سازدا.
زۆرتر بخوێنەوە »دەوڵەتی توركیە بۆ سەركوتی خۆپیشاندەران كەڵك لە سەلەفیەكان وەردەگرێت / بەوێنە
پاشە ئەوەیكە دەوڵەتی توركیە بەرانبەر بە هێرشی داعش بۆ سەر شاری كۆبانی كەمتەرخەمی نواند و تەنیا كەلوپەلە نیزامیەكانی خۆی لە سەر سنوورەكان و بۆ پاراستنی خۆی جێگیر كرد، خۆپیشاندانێكی بەرین لە ئاست باكووری كوردستان و زۆرێك لە شارەكانی ئەو وڵاتە دەستی پێ كرد.
زۆرتر بخوێنەوە »خۆپیشاندانی خەڵكی سەردەشت بۆ پشتیوانی كۆبانی پێش بە پەرەسەندی گیرا / بەوێنە
بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتوون، دوێنێ چوارشەمە 16ی رەزبەر گردبوونەوەیەك لە لایەن خەڵكی سەردەشت كە لە منداڵ، ژن و پیاو و هەموو چین و توێژەكانی شار پێك هاتبوو، بەڕێوە چوو.
زۆرتر بخوێنەوە »لە ماوەی 2 رۆژدا لە باكووری كوردستان 21 كورد بە دەست پۆلیسی توركیە گیانیان لەدەستدا
بەهۆی خۆپێشاندانەكانی دوو رۆژی رابردوو لە شارەكانی باكووری كوردستان 21 هاوڵاتیی كورد بە گوللەی پۆلیسی توركیە كوژران و 168 ی دیكەش برینداربوون.
زۆرتر بخوێنەوە »بەڕێوە چوونی كۆبوونەوەی ناڕەزایی لە مەریوان بۆ كۆبانی و دەستگیر كردنی ژمارەیەك لە ناڕازیان / بە وێنە
ژمارەیەكی بەرچاو لە هاوڵاتیانی شاری مەریوانیش ئەمڕۆ لە ناڕەزایی شاری مەریوانیش بەرانبەر بە هێرشەكانی چەكدارانی داعش بۆ سەر شاری كۆبانی رۆژئاوای كوردستان و پشتیوانی لەو شارە كۆبوونەوەیەكیان بەڕێوە برد.
زۆرتر بخوێنەوە »خەڵكی “بۆكان”یش پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخۆدانی خەڵكی كۆبانی دەربڕی / بە وێنە
ژمارەیەكی بەرچاو لە خەڵكی شاری بۆكان پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخۆدانی خەڵكی شاری كۆبانی دەربڕی و دەنگی ناڕەزایی خۆیان بەو بۆنەوە بەرز كردەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »سەقز بەیانی خۆپیشاندانی پشتیوانی لە كۆبانی بەڕێوە دەبەن
بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، بڕیارە بەیانی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی كوردستانیش وەكوو باقی شارەكانی دیكەی هەر چوار پارچەی كوردستان خۆپیشاندانی پشتیوانی لە خۆڕاگری خەڵكی كۆبانی بەڕێوە بەرن.
زۆرتر بخوێنەوە »*كۆمەڵە* دەستخۆشی لە هەموو پشتیوانیەكان بۆ “كۆبانی” دەكات
لە راگەیەندراوێكدا كە چەند خولەك لەوەپێش كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بلاوی كردەوە، وێڕای خستنەرووی كۆمەڵێك پێشنیار و رێگەچارە بۆ یەكگوتاریی و یەكخستنی ماڵی كورد، دەستخۆشی لە هەموو پتشویانیەكانی كۆمەڵگای جیهانی، كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و رێكخراوە مەدەنیەكان، هونەرمەندان و خەڵكی بەئەمەگ كردووە.
زۆرتر بخوێنەوە »خۆپیشاندانی ناڕەزایی شاری سەردەشت بۆ پشتیوانی لە شاری كۆبانی / بە وێنە
خۆپشاندانی ئەمڕۆ شاری سەردەشت بۆ پتشوانی لە خۆڕاگریی خەڵكی شاری كۆبانی بە بەشداریی ژمارەیەكی بەرچاو لە خەڵكی ئەو شارە بەڕێوە چوو.
زۆرتر بخوێنەوە »مەریوانیش بە خۆپیشاندانی پشتیوانی لە كۆبانی پەیوەست بوو / بە وێنە
بە پێی ئەو هەواڵانەی كە هەر ئێستا بە دەستمان گەیشت، خۆپیشاندانێكی بەرفراوان لە شاری مەریوان لە رۆژهەڵاتی كوردستان بە مەبەستی پشتیوانی لە شاری مەریوان بەڕێوە دەچێت و رێژەیەكی زۆر لە چالاكانی مەدەنی و خەڵكی سڤیل لەو كۆبوونەوەیەدا بەشدارن.
زۆرتر بخوێنەوە »5 هەزار ژن و كچی كوردی ئێزیدی لە لایەن داعشەوە بە بارمتە گیراون
چەكدارانی داعش پاش هێرش كردنە سەر شاری شەنگال لە باشووری كوردستان و دەستبەسەراگرتنی ئەو شارە، 5 هەزار ژن و كچی كرودی ئێزیدیان بە بارمتە گرتووە.
زۆرتر بخوێنەوە »خوێندكارێكی “مەریوان”ی بە دانانی بارمتە ئازاد دەكرێ
خوێندكارێكی خەڵكی شاری مەریوان كە لە ماوەی رۆژانی رابردوودا بۆ زیندانی ئەو شارە گوازرابوویەوە، لەلایەن دادوەری لێكۆڵینەوەی دادگای كۆماری ئیسلامی بڕیاری دانانی بارمتەی 100 میلیۆنی بۆ دەركراوە.
زۆرتر بخوێنەوە »پەیامی داعش بۆ كوردانی كۆبانێ : كورد موسڵمان نیه
23 رۆژە چەكدارانی داعش هێرشێكی چڕیان بۆ سەر شاری كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان دەستپێكردووە و بە هەموو شێوەیەك گەمارۆی ئەو شارەیان داوە و رۆژی رابردوو توانیان بگەنە ناو چەند گەڕەكێكی ئەو شارە.
زۆرتر بخوێنەوە »كۆمەڵێك پێشمەرگەی دێرین بۆ بارزانی: ئــاگادار به کهوتنی کۆبانی، له دهستدانی شهرفی کوردایهتی بهرێـــزیشتـانه
كۆمەڵێك لەپێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان لە نامەیەكی كراوەدا بۆ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوای لێدەكەن بەرامبەر بە كۆبانی هەڵوێست وەرگرێت.
زۆرتر بخوێنەوە »كۆبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین لە شاری جوانڕۆ بەڕێوەچوو / بە وێنە
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی مانگی رەزبەر كۆبوونەوەی ناڕەزایی بۆ پشتیوانی لە كۆبانی و بێ دەنگی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرانبەر بە هێرشەكانی چەكدارانی داعش بۆ سەر ئەو شارە بە لە شاری “جوانڕۆ”ی رۆژهەڵاتی كوردستان ڕێوە چوو.
زۆرتر بخوێنەوە »