پێنج شه‌ممه‌ 12 كانونی یه‌كه‌م 2024

پەیامی داعش بۆ كوردانی كۆبانێ : كورد موسڵمان نیه

23 رۆژە چەكدارانی داعش هێرشێكی چڕیان بۆ سەر شاری كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان دەستپێكردووە و بە هەموو شێوەیەك گەمارۆی ئەو شارەیان داوە و  رۆژی رابردوو توانیان بگەنە ناو چەند گەڕەكێكی ئەو شارە.

بە پێی هەواڵی هەواڵنێریی رووداو: فەرماندەیەكی داعش دوای چوونیان بۆ نێو شاری كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند” كوردەكان مسوڵمان نین، یان دەبێت خەلافەتی ئیسلامی قبوڵ بكەن و مسوڵمان بن، یان سەرانە بدەن كە لەو دوو حاڵەتەدا ژیانیان پارێزراوە، ئەگینا دەكوژرێن”.

ئەو فەرماندەیەی داعش كە بە ئەبوخالید ناسراوە بە راگەیاندنی ئەوەی كورد مسوڵمان نین وتوویەتی” كورد نەتەوەیەكی ئێرانین و نازانم كە لەسەر خاكی عەرەب چی دەكەن، هەمان ئەو حوكمەی كە لەسەر شیعە و ئێزدی و مەسیحی جێبەجێمان كرد لەسەر ئەوانیش جێبەجێی دەكەین.

ئەبوخالید هەروەها ئەوەشی وتووە كە” فەرمانمان بە موجاهیدەكانمان كردووە،  لەگەڵ كچان و ژنانی كورد هەروەك ژنان و كچانی ئێزدی و مەسیحی و شیعە هەڵسوكەوت بكەن”.

فەرماندەكەی داعش زیاتر دەڵێت”  ئەو پیاوە كوردانەی كە لە بەرامبەر دەوڵەتی ئیسلامییەوە بوەستن و بەرگری بكەن، خوێنیان حەڵاڵە و نیكاحی ژنان و كچانیان بۆ موجاهیدن هیچ بەربەستێكی نابێت”.

ئەو  رووی دەمی كردە سەركردەی وڵاتانی ئیسلامی و هۆشداری ئەوەی دا كە ” ئەگەر بەیعەت بەدەوڵەتی ئیسلامی نەدەن بە زوویی موجاهیدینی ئێمە دەگەنە لای ئەوانیش ” هەروەها هۆشداری بە سعودیە و ئیمارات دەدات كە لە هاوپەیمانی دژی داعش بەشدارن و دەڵێت” لە ژێر زەوی و تونێلیشەوە بێت موجاهیدەكانی ئێمە شەوانە دەچنە ناو كۆشكەكانیان”.

ئەبوخالید جەختی لەوە كردەوە ” ئازادكردنی شوێنە پیرۆزەكانی مەككە و مەدینە لە ژێر دەستی ئالسەعود لە پلان و بەرنامەی دەوڵەتی ئیسلامیدایە و بە زوویی ئەو شوێنە پیرۆزانە ئازاد دەكرین و لە كۆتاییشدا دارولخەلافەی دەوڵەتی ئیسلامی شاری پیرۆزی مەككە دەبێت”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.