سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

“كرماشان”یش بە شەپۆلی خۆپیشاندانەكان بۆ پشتیوانی لە كۆبانی پەیوەست بوو / بەوێنە

شاری كرماشانیش بە شەپۆلی بەرینی ناڕەزاییە جیهانی و كوردستانیەكان بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی خەڵكی كۆبانی و هەروەها بێ دەنگی و كەمتەرخەمی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرانبەر بە جینایەتەكانی داعش لەو شارەدا كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕینیان سازدا.

لەو كۆبوونەوەیەدا ژمارەیەكی بەرچاو لە خەڵكی شارەكە ئامادە بوون و هێزەكانی كۆماری ئیسلامیش لە هەوڵی پێشگرتن لە تەشەنە سەندنی كۆبوونەوەكەدان.

جێگای وەبیرهێنانەوەی، دوێنێ چوارشەممە لە زۆربەی شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان وئێران و هەموو وڵاتانی جیهان كۆبوونەوەی ناڕەزایی بۆ پشتیوانی لە خۆڕاگریی خەڵكی كۆبانی بەڕێوە چوو و بڕیارە ئەم كۆبوونەوانە ئەمڕۆش درێژەی هەبێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.