هه‌ینی 13 كانونی یه‌كه‌م 2024

نوێنەری كۆمەڵەی زەحمەتكێشان وەڵامی نوێنەری كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی دایەوە

رۆژی چوارشەممە 9ی مانگەی رەزبەر، ئەنوەر محەمەدی نوێنەری كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە كۆبوونەوەی 5 لایەنی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان، لە وتووێژێك لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمی ئەو حیزبە و هەروەها لە تەلەفیزیۆنی رووداو باسی لەوە كردبوو كە، نوێنەرانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان و حیزبی دێمۆكراتی كوردستان لەو كۆبوونەوانەدا بەرپرسانە نەجووڵاونەتەوە و بۆ پڕوپاگەندەی حیزبی هەواڵی كۆبوونەوەكەیان بڵاو كردووەتەوە.
لە وەڵام بەو ئیدعایەی ئەنوەر محەمەدی, نوێنەری كۆمەڵەی زەحمەتكێشان واتە فەریبا محەمەدی لە سەر لاپەڕی فەیسبووكی خۆی روونكردنەوەیەكی بڵاو كردووەتەوە و ئەو ئیعدعایەی بە ناڕاست و ناڕەا لەقەڵم داوە. بەڵام هەتا ئێستا نوێنەری حدك لە سەر ئەو ئیعدعایەی نوێنەری كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بێ دەنگ بووە.
دەقی روونكردنەوەكەی فەریبا محەمەدی بەم چەشنەیە:
روونكردنەوەیەك لە لایەن نوێنەری كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە كۆبوونەوەی پێنج لایەنی سیاسی
من وەك نوێنەری كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەشدار لە كۆبوونەوەی پێنج لایەنی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان رایدەگەینم كە لە هیچ ماڵپەر و راگەیاندنێكی رەسمی ئێمە و نە لە لایەن ئەندامانی ئێمەوە هیچ زانیارییەك سەبارەت بە ناوەرۆك و بەرێوەچوونی ئەم كۆبوونەوە بڵاو نەبووەتەوەو هەموو ئەو پڕوپاگەندانە بە ناراست دەزانین كە كۆمەڵەی زەحمەتكێشان زانیاری دركاندبێت.

دووهەم: بەمجۆرە رایدەگەینین كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان هەر لە سەرەتاوە خوازیاری پێكهاتنی چەترێكی هاوكاری لە نێوان هەموو حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بووە و ئێستاش بۆ ئەم مەبەستە هەوڵ دەدا.
كۆبوونەوەی پێنج لایەنیش لە روانگەی ئێمەوە هەنگاوێكە بۆ ئەم مەبەستە. هیوادارین لە جیاتی پڕوپاگەندەی بەرتەسكی حزبی، كاری جیدی بۆ سازدانی هاوكاریەك لە رۆژهەڵاتی كوردستان بكرێتە ئامانج.

لە گەڵ رێزدا فەریبا محەمەدی

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.