چوار شه‌ممه‌ 31 ئایار 2023

گواستنەوەی زیندانیەكی كورد بۆ زیندانی دیزڵ ئابادی كرماشان

زیندانیەكی كورد پاش 3 مانگ لە دەستبەسەر بوون گواستراەوە بۆ زیندانی دیزڵ ئابادی كرماشان.حافز محەمەد دارابی ناسراو بە موهاجر، خەڵكی ئاوایی داراب سەر بە شاری سەرپێڵ زەهاو لە پارێزگای كرماشان كە مانگی خەرمانانی ئەمساڵ لە زاهێدان دەستگیر و رەوانەی ژووری تاكەكەسی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری كرماشان كرابوو كە لە ماوەی رۆژانی رابردوودا گواسترایەوە بۆ زیندانی دیزڵ ئاباد.
حافز محەمەد دارابی 21 ساڵ تەمەن و كوڕی مەلاحسێن دارابی پێشنوێژی ناوچەی ڕێژاو لە شاری كرماشانە و یەكێك لە ئەندامانی بنەماڵەكەی رایانگەراندووە كە، كوڕەكەیان لە ماوەی 3 مانگی رابردوودا لە ژوورە تاكەكەسیەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری كرماشان و لە ژێر لێپرسینەوە و بێ رێزیی بەرفراواندا بووە.
ئەم زیندانیە كوردە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی كۆماری ئیسلامی دەستگیر و دۆسیەكەی رەوانەی دادگای ئینقلاب كراوە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.