هه‌ینی 13 كانونی یه‌كه‌م 2024

مەترسی لەسێدارەدانی 4 زیندانیی سیاسی كورد

چوار زیندانیی سیاسی كورد بە ناوەكانی مستەفا سەلیمی، بەختیار مێعماری، سیروان نژاوی و محەمەد عەبدوڵڵاهی مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە.

بە پێی راپۆرتی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، ئەم چوار زیندانیە سیاسیە حوكمەكانیان لە لایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پەسەند كراوە و رەوانەی ئیدارەی جێبەجێ كردنی حوكمەكان كراوە و مەترسی جیدی جێبەجێ كردنی حوكمەكانیان دوور لە چاوەڕوانی نیە.

هەروەها ئەم زیندانیە سیاسیە كوردانە چەندین جار لە لایەن كاربەدەستانی باڵای ئەمنیەتی كۆماری ئیسلامیەوە هەڕەشەی ئەوەیان لێ كراوە كە حوكمەكانیان دەبنە بواری جێبەجێ كردنەوە.
شایانی باسە، ئێستاكە 20 زیندانی سیاسی ومەدەنی كورد لە لایەن دام و دەزگا ئەمنیەتی و قەزاییەكانی كۆماری ئیسلامیەوە بە ئێعدام مەحكوم كراون و پێ دەچێ حوكمەكەیان لە ماوەیەكی چاوەڕوان نەكراودا بڕواتە بواری جێبەجێ كردنەوە.
ناوی ئەو 20 زیندانیە مەحكوم بە ئێعدامە بریتیە لە:

1_عەلی ئەفشاری،
2_حەبیب (رزگار) ئەفشاری،
3_ حەبیب الله لتیفی،
4_ هوشەنگ رەزایی،
5، مستەفا سەلیمی،
6_ عەلی ئەحمەد سلێمان،
7_ محەمەد عەبدوڵڵاهی،
8_ سیروان نژاوی،
9_ ئیبراهیم عیساپوور،
10_ سامان نەسیم،
11_ زانیار مورادی،
12_ لوقمان مورادی،
13_ عەبدالله سەروەریان،
14_ ئەنوەر رۆستەمی،
15_ بێهروز ئاڵخانی،
16_ سەید سامی حسێنی،
17_ سەید جەماڵ محەمەدی،
18_ بەختیار مێعماری،
19_ رەزا مەلازادە،
20_ سابیر موخەلد موانە

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.