سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

كەمی گاز ناڕەزایی دانیشتوانی ئاواییەكی سەر بە “قوروە”ی لێكەوتەوە

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، كۆمەڵێ لە دانیشتووانی ئاوایی سرێشاوای سەر بە شاری قوروە بەرانبەر بە كەمی گاز ناڕەزاییان دەربڕوە.
كۆبوونەوەی ناڕەزایی ئەو هاوڵاتیانی دانیشتووی ئاوایی سرێشاوا كە رۆژی چوارشەممە 2ی مانگی رەزبەر لە بەردەم شارەداریی شاری قوروە هاتووەتە ئاراوە، بە هۆی كەمی گاز و تەنانەت نەبوونی بوتڵ ی(كەپسول)ی گاو و هەروەها كەمی و گرانی نرخی بەنزین و دژواری رێگای ئەو ئاواییە تا شار هاتووەتە ئاراوە.
دەوترێ، تا ئێستا كاربەدەستانی پەیوەندیدار و بەتایبەت بەرپرسانی شارەداریی شارەكە هیچ وەڵامێكی گونجاویان بە ناڕەزایی ئەو شارۆمەندانە نەداوەتەوە و كەمتەرخەمی ئەم كاربەدەستانەش نیگەرانیەكانی هاوڵاتیانی پەرە پێداوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.