سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

چارەنووسی 2 ژنە چالاكی دەستگیركراوی كورد نادیارە

دوو ژنە چالاكی كورد كە بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن دام و دەزگا ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر كراون تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
مەهناز حەكیمی ژنە چالاكی سیاسی كورد كە زیاتر لە 3 مانگە دەستگیر و رۆژی 28ی خەرمانانیش گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ، هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

حەكیمی بە تۆمەتی پەیوەندیی لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردستانیە نەیارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران راگەیەندراوە و هەتا ئێستا حوكمی دیاریی نەكراوە و هەر لە چاوەڕوانیدا لە زیندانی ورمێ راگیراوە.

هەروەها ئەفسانە بایەزیدی كچە خوێندكاری كوردی 28 ساڵ تەمەنی خەڵكی شاری بۆكان كە 3 مانگ لەوەپێش و لە رێكەوتی 5ی پوشپەڕ دەستگیر و هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

ئەو كچە خوێندكارە كە شەوی ٢٣ی خەرمانان بەهۆی ١٩ رۆژ مانگرتن و لە ئەنجامدا تێكچوونی باری تەندروستییەوە بۆ نەخۆشخانەی بۆكان گوازرابوویەوە، ماوەی زیاتر لە 90 رۆژە لە ناوەندە ئەمنییەكانی بۆكان لەژێر ئەشكەنجە و لێپرسینەوەدایە.

هەتا ئێستا هیچكام هەیچكام لە كەسووكاری ئەفسانە نەیانتوانیوە چاویان بە رۆڵەكەیان بكەوێت و ئەمەش نیگەرانیی قووڵی لای بنەماڵە و كەسووكاری ئەفسانە دروست كردووە.

پیشتر دایكی ئەفسانە بۆ چاوپێكەوتن و ئاگاداربوون لە دۆخی كچەكەی، ماوەی ٥ كاتژمێر لە بەر درگای ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆكان راوەستابوو، كە سەرەڕای ئەوەی ئیزنی چاوپێكەوتنیشی پێنەدرابوو، بەرەوڕووی بێڕێزی و سووكایەتیی مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعات ببوویەوە.

ئەو كچە خوێندكارە كوردە ساڵی رابردووش دەستگیر كرا و دواتر لەلایەن دەزگای قەزایی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حوكمی ٢ ساڵ زیندانیی هەڵپەسێردراوی بۆ بڕایەوە و دواتر بۆ درێژەدان بە خوێندن لە زانكۆی پەیام‌نووری بۆكانەوە بۆ زانكۆی پەیام‌نووری شاری مەراغە دوور خرایەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.