هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

ئەمریكا هێز رەوانەی باشووری كوردستان دەكات

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) رایگەیاند، 68 سەربازی هێزی پیادەی فیرقەی یەكەمی سوپای ئەمریكا رەوانەی هەولێر دەكرێن، بەمەبەستی یارمەتیدانی هێزەكانی پێشمەرگە لە رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش.

ئەدمیڕاڵ جۆن كێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “500 سەربازی هێزی پیادەی فیرقەی یەكەمی سوپای ئەمریكا لە سەربازگەی فۆرت ریڵی لە ویلایەتی كینساسەوە رەوانەی عێراق و چەند وڵاتێكی دیكەی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكرێن”.

جۆن كێربی وتیشی “نزیكەی 200 لەو سەربازانە لە ژوورەكانی ئۆپەراسیۆنەكان لە بەغدا و هەولێر جێگیر دەكرێن و لە قۆناغی یەكەم 138 سەرباز رەوانەی بەغدا و 10 سەربازیش رەوانەی وەزارەتی بەرگری عێراق دەكەین، لە قۆناغی دووەمیش 68 سەرباز رەوانەی هەولێر دەكەین”.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ئاماژەی بەوەشدا، كە “ناردنی ئەو سەربازانە لە چوارچێوەی بڕیاری ناردنی 475 سەربازی ئەمریكییە بۆ عێراق، ئەو سەربازانەش وەك پێشتر باراك ئۆباما، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، دەبنە راوێژكاری پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی عێراق”.

جۆن كێربی ئاشكراشی كرد، كە “سوپای عێراق لە رووی كاریگەرییەوە وەك هێز بەرەو باشتر دەڕوات، بەڵام ئەم باشبوونە ناوبەناوەو بەردەوام نییە”.

ئەمە لەكاتێكدایە جەنەراڵ مارتن دێمبسی، سپاسالاری ئەمریكا پێشتر رایگەیاند، “ئەو هێزەی پێشتر باسم لە پێویستی بوونی كرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش لە عێراق و سووریە، مەرج نییە ئەمریكی بێ، بەڵكو ئەو هێزە لە عێراقییەكان و پێشمەرگە و ئۆپۆزسیۆنی میانەڕەوی سووریە پێكدەهێنرێت”.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.