شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

بانگەوازی كۆمەڵە بۆ بە هاناوەچوونی كۆبانی

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا كە دوێنی بڵاوی كردەوە، داوای لە هەموو كوردان كردووە تا بە هانای خەڵكی “كۆبانی”ەوە بڕۆن.
ئەمەش لەحاڵێكدایە كە، خەڵكی كۆبانی ماوەی چەند رۆژە لە هێرشێكی نوێ لە لایەن چەكدارانی داعشەوە گەمارۆ دراون و ئەگەری روودانی كارەساتی مرۆیی لەو ناوچەیە دوور لە چاوەڕوانی نیە.
دەقی راگەیەندراوەكەی كۆمەڵە بەم چەشنەیە:

 

با نەهێڵین کارەساتی شەنگال لە کوبانی دووپات بێتەوە

 

ماوەی چەند ڕۆژێکە گروپی تیرۆریستی داعش دوای شکستەکانی لە عێراق، هێرشێکی قورسی کردۆتە سەر کوبانی و دەوروبەری. خەڵکی شار بە هەموو جۆرە چەکێکی قورس دراونەتە بەر پەلامارێکی دڕندانە و بە هەزاران کەس ئاوارە بوون و هەزاران ژن و منداڵ گیانیان لە مەترسی دایە. کارەساتێکی مرۆڤی گەورە بەڕێوەیە.

هیچ گومانێک نیە لەوەی ئەم گروپە دژە ئینسانیە بۆ تۆڵەستاندنەوە لە مرۆڤایەتی خۆی ساز داوە و بە تەمای کۆمەڵکوژیەکی گەورەیە، بۆیە هاودەنگی و هەرەوەزێکی هەمەلایەنە پێویستە تا گیان و ماڵی دەیان هەزار ئینسان بپارێزرێ.

١. ئێمە داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و هەموو وڵاتانی ڕۆژئاوا و هەموو گەلانی ناوچەکە دەکەین تا بە هانای خەڵکی کوبانیەوە بچن.

٢. داوا لە هەموو ڕێکخراوە مرۆڤدۆست و ئازادیخوازەکانی جیهان دەکەین بکەونە گەڕ و بەر بە کۆمەڵکوژیەکی سامناک بگرن و بیروڕای گشتیی جیهانی لێ ئاگادار کەنەوە تا حەولێکی نێونەتەوەیی بخرێتە گەڕ بۆ نەجاتی دەیان هەزار مرۆڤی بێگوناه و بێ پەنا.

٣. داوا لە هەموو کوردانی نیشتەجێی وڵاتانی دەرەوە و چالاکوانانی سیاسی دەکەین تا بێدرەنگ و بە هەر شێوازێک کە بۆیان دەگونجێ کۆبوونەوە رێکبخەن و دەنگی خەڵکی بێگوناهی کوبانی بگەیەننە نەتەوە یەکگرتوەکان و هەموو خەڵکی جیهان. نابێ بێڵین بە بەرچاوی هەمومانەوە جینۆسایدێکی سامناک بەڕێوەبچێ و تاوانێکی مێژوویی بەرانبەر بە گەلێک کە بۆ مافی رەوا و ئینسانی خۆی خەبات دەکات، سەربگرێ.

٤. داوا لە هەموو حیزبە سیاسیەکانی ڕۆژئاوا و بە تایبەتی پەیەدە دەکەین کە سەرەڕای جیاوازی نێوانیان، رێگە بدەن هەموان بۆ دیفاع لە کوبانی بتوانن وزە و توانی خۆیان بخەنە خزمەتی خەڵک. یەکگرتوویی هێزە سیاسیەکانی ڕۆژئاوا زامنی راکێشانی پشتیوانی دەرەکی و بیرورای گشتیی جیهانیە.

٥. پێویستە هەموو حیزبەکانی هەموو پارچەکانی کوردستان لەم هەلومەرجەدا هەوڵ بدەن زۆرترین پشتیوانی بۆ نەجاتی خەڵکی کوبانی وەدیبێنن.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

١٨ی سێپتەمبری ٢٠١٤ی زایینی

٢٧ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.