شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

چالاكیەكانی ئەمڕۆی پێشمەرگە و گریلا بەرانبەر بە داعش

ئەمڕۆ لانیكەم 18 كەس لە چەكدارەكانی داعش لە شەڕ و تێكهەڵچوونەكانیان لەگەڵ گریلا و پێشمەرگە لە ناوچەی “عین العرب” و  دەوروبەری شاری كۆبانی كوژراون و دەوترێ یەكێك لە كوژراوەكان خەڵكی وڵاتی “چین”ە و هەروەها دەنگۆی ئەوه هەیه که یەك قەتار چەك و تەقەمەنی كە لە لایەن توركیەوە رادەستی چەكدارانی داعش كرابوو لە لایەن گریلاكانی یەپەگەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
چاودێریی مافی مرۆڤ لە سوریە رایگەیاند، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا نزیك بە 60 ئاوایی كوردنشین لە لایەن چەكدارەكانی داعشەوە دەستیان بەسەردا گیراوە و بە هەزاران كەس ئاوارەی سنوورەكانی كوردستانی باكوور بوون و چارەنووسی 800 كەس لە دانیشتووانی ئەو ئاواییانە لە بەردەستدا نیە.
هەروەها بە پێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێیەكانی باشووری كوردستان، دوای ئەوەی ژمارەیەك تیرۆرستی داعش ویستویانە لەڕێگەی ئاویەوە كۆمەك و هاوكاری بگەیەننە دەست چەكدارەكانیان لەسنوری حەمرین و سەعدیەو جەلەولا كەوتنە بۆسەی هێزەكانی پێشمەرگەو سێ چەكداریان لێ كوژراو 5 بەلەمیان سوتێنرا.
زیاتر لە حەوت بەلەمی داعش ویستویانە لەڕێگەی ئاوی لەسنوری حەمرینەوە چەك و تەقەمەنی بۆ تیرۆرستانی داعش بەرن لە سنوری سەعدیەو جەلەولا كە هاوكارییەكان خۆی لە 40 بۆمبی ئامادەكراو لەگەڵ خۆراك و چەك و دۆشكەدا بینیوەتەوە، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە لێیان هاتوونەتە دەست و سێ چەكداریان لێكوژراوەو 5 بەلەمیان سوتێنراوە، جگە لەوەی تەواوی بۆمب و هاوكاریەكان كەوتونەتە نێو ئاوەكەوە.
لەدوای گەمارۆدانی تیرۆرستانی داعش لە جەلەولاو سەعدیە ئەمە سێیەم هەوڵی داعشە كە لەناوچەكانی مقدادیەو بەلەدروزەوە دەیانەوێت هاوكاری بگەیینە جەلەولاو سەعدیە و سنوری حەمرین، بەڵام پێشمەرگە رێگری لێكردوون و زیانی زۆری پێگەیاندوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.