شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

توركیە: رێژەی ئاوارەكانی كۆبانی گەیشتووەتە 100 هەزار كەس

بە پێی سەرچاوە هەواڵنێرییەكانی توریكە، دەوڵەتی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە كە، رێژەی كوردە ئاوارەكانی كۆبانی كە روویان لە باكووری كوردستان كردووە، گەیشتووەتە 100 هەزار كەس.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە رۆژی یەكشەممە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە راپۆرتێكدا باسی لەوە كردبوو كە تا ئێستا 70 هەزار كەس لە كوردە ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان چوونەتە نێو  باكووری كوردستانەوە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، پاش هێرشی بەرفراوانی چەكدارانی گرووپی توندڕەوی ئیسلامی ناسراو بە داعش بۆ سەر شاری كۆبانی لە رۆژئاوای كوردستان و داگیر كردنی دەیان ئاوایی لە دەوروبەری ئەو شارە، بە دەیان هەزار كەس پەینایان بردە بەر باكووری كوردستان و لە لایەن پۆلیسی توركیەوە هێرشیان كرایەسەر و بە گازی فرمێسك رێژ و ئۆتۆمبیلی ئاوپرژێن پێشیان پێ گیرا، بەڵام بە هۆی ئەوەیكە دەوڵەتی توركیە بەرەوڕووی ناڕەزاییەكی بەرینی جەهانی و بەتایبەتی كوردانی چوار پارچەی كوردستان بووەوە، بە ناچار سنوورەكانی خۆی بەڕووی ئاوارە كوردەكانی رۆژئاوادا كردەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.