سەر لە بەیانی ئەمڕۆ رێوڕەسمێك بۆ یادی ژنە هۆنەرمەند و پێشمەرگەی تێكۆشەر مەرزیە فەریقی بەڕێوە چوو.
ئەمرۆ 5شەممە 27ی خەرمانان بە بۆنەی نۆهەمین ساڵیادی مەرگی هونەرمەند و پێشمەرگە مەرزیە فەریقی رێورەسمێك بە بەشداری بنەماڵە و دوستانی ئەم هونەرمەندە و هەروەها كۆمەڵێكی بەرچاو لە هونەرمەندانی شاری سلێمانی و رۆژنامەنووس و رۆشنبیران و لایەنە سیاسیەكان لە سەر گلكۆی ئەم ژنە هونەرمەندە لە گردی سەیوانی شاری سلێمانی بەرێوە چوو.
بە خوێندنەوەی ژیاننامەكەی و هەروەها پێشكەش كردنی چەند تابلۆیەكی هونەری و وتنەوەی سرودی سڵاوی گەرمی پێشمەرگە لە لایەن هونەرمەندانەوە رێز لە یادی هەمیشە زیندووی مەرزیە فەریقی گیرا.
شایانی باسە چەندین كەسایەتی و هونەرمەند و هەروەها بنەماڵەی “مەرزیە” وتاریان پێشكەش كرد و بەو چەشنە رێزیان لە یاد و تێكۆشانی ئەو هونەرمەندە هەڵكەوتووە گرت.
بابەتی هاوپۆل
بیان فرجاللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.
به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …