پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

نامەی ناڕەزایی ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵە سەبارەت بە دەركردنەكانی ئەم دواییە

لەنامەیەكدا لە ژێرناوی “وەڵامی ڕەخنە بە تەسفیەیی حیزبی درایەوە!” ژمارەیەك لە ئەندامانی پێشووی كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ، بەبۆنەی دەركردنی ژمارەیەك لە ئەندامانی پێشووی كۆمیتەی ناوەندی، رەخنەیەكی توند ئاراستەی سەركردایەتی ئەو حیزبە دەكەن.

پێشتر سەركردایەتی كۆمەڵەی شۆڕشگێر بە بڕیارێك شەش كەس ئەندامانی دەفتەری سیاسی‌و كۆمیتەی ناوەندی حیزبەكەی دەركرد. دەركردنی ئەم كەسانە كە ژمارەیەكیان كادری دێرینی كۆمەڵە بەدوای ئەوە دێت كە پاش بنبەست گەیشتنی پرۆسەی یەكگرتنەوە لەنێوانی كۆمەڵەی شۆڕشگێر‌و كۆمەڵەی زحمەتكێشان، نامەیەكی ناڕەزایی بۆ سەركردایەتی حیزبەكەیان دەنێرن.

دەقی ئەو نامەی كە پێشتر ئەو ئەندامانەی كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵە بۆ سەركردایەتی حیزبەكەیان ناردبوو.

 

دەقی نامەی 11 كەس لە ئەندامانی پێشووی كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵەی شۆڕشگێر:

وەڵامی ڕەخنە بە تەسفیەیی حیزبی درایەوە!

لەئاکامێکی چاوەڕوانکراو و لە درێژەی سیاسەتی تەسفیە و پاکتاوکردنی ئەندامانی دژ بە سیاسەتە چەوتەکانی کاک عەبدوڵای مۆهتەدی دەبیرکوللی حیزبی کۆمەڵەی ئێران دا، کە لە ماوەیەک لەوە پێشەوە بە ئاشکرا دەستی پێکردوە، لەتوێی نامەیەکی  بێسەرەوبەرە و پڕلە تۆمەتی بێبنەمادا حوکمی تەسفیە ی شەش کەسی تر لە کادران و ئەندامانی لەمێژینەی کۆمەلە ڕاگەیاندرا.

ئەو حوکمە ئەمجارەش کۆمەڵێکی‌تر لە ئەندامانی کردە ئامانجی کردەوەی پاکتاو یان بە واتایەک ئەنفال و لە ناو بردنی کۆمەڵە، کە بە درێژایی تەمەنی سیاسی خۆیان لە پێناو ئامانجەکانی  کۆمەڵە و بۆ پشتگری  لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان تێکۆشاون و سەربەرزانە هەوڵیان داوە، کەسانێک کە بە درێژایی تەمەنی درێژی سیاسی خۆیان بەشیک بون لە کادرانی ڕێبەرایەتی وبەرپرسانی کۆمەڵە لە ئاستی جۆراوجۆردا.

ئەم ئیقدامە بە زاهیر وڵامدانەوە بە نامەیەکە سەبارەت بە پرسی یەکگرتنەوەی کۆمەلە کە ئێمە ماوەیەک لەمەوبەر و لە وەڵام بە بەرهەڵستکاریەکانی کاک عەبدوڵا سەبارەت بەم پرسە گرینگە ڕو لە ئەندامانی کۆمەڵە نوسیمان. ئێمە هاوپێچ لەگەڵ ئەم ڕاگەیاندنە دەقی ئەو نامەیەی خۆشمان کە یەکێکە لە هۆکارەکانی ئەم بڕیارە ناسالم و دژ بە بەرژەوەندیەکانی کۆمەڵە و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد، دەخەیەنە بەر قەزاوەتی ڕای گشتی.

ئەم نامە هاوچەشنە بۆ شەش کەس لە ئەندامانی پێشوی دەفتەری سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی کۆمەلە بەڕێکراوە کە لەخوارەوەوە ناوێان دێت:

موحەمەد شافیعی                        ئەندامی پێشوی دەفتەری سیاسی
ماجید پاشایی                            ئەندامی پێشوی کۆمیتەی ناوەندی
ڕوفیا ڕەمەزانعەلی                      ئەندامی پێشوی کۆمیتەی ناوەندی
بەدری تەوحیدی                          ئەندامی پێشوی کۆمیتەی ناوەندی
فریشتە گوڵپەروەر                       ئەندامی پێشوی کۆمیتەی ناوەندی
جەعفەر ئیلخانیزادە                     ئەندامی پێشوی کۆمیتەی ناوەندی

کاک عەبدوڵا بەمەشەوە نەوەستاوە و لە توێی نامەیەکی هاوچەشنی تردا هەڕەشەی تەسفیەی لە سێ کەسی تر لە ئەندامانی پێشوی دەفتەری سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەی کردوە کە لەخوارەوە ناویان دێت:

نەجمەی گوڵپەروەر                      ئەندامی پێشوی دەفتەری سیاسی
هیدایەت قادری                           ئەندامی پێشوی کۆمیتەی ناوەندی
ڕەسوڵ عەلیدوست                        ئەندامی پێشوی کۆمیتەی ناوەندی

هەروەک ئاماژەمان پێکرد تەسفیەی کۆمەڵە لە کەسانێکی لەم چەشنە جگە لە ترس و وەحشەت لە ڕابوردو هیچ نیشانێکی لە سیاسەتێکی سەرکەوتوانە پێوەدیار نیە و هیچ ئاکامێکی پیرۆزی لێبەدی ناکرێ. کوێرەپلارێکی هاوێژراوە ووەک بومەرانگێگ ڕودەکاتەوە لای دەبیرکول و خۆێ دەپێکێتەوە.

ئەم کردەوەیە جارێکی کە دەریخست کە ئەو سیاسەتەی کە ساڵانێکە کاک عەبدوڵای موهتەدی بە دەستیەوە گرتوە هەرەسی هێناوە و لە هەمو بوارەکاندا زەرەری بە بزوتنەوەی ڕزگایخوازانەی خەڵکی کوردستان گەیاندوە و حەولەکانیشی بۆ دروست کردنی حیزبی موجاهیدینی (بە وتەی خۆی) بە هیچ کوێ نەگەیوە جگە لە تەریک بونەوە و ناخۆشەویستی زۆر بۆ خۆی و ئاڵقە بچوکەکەی دەوری. کاک عەبدوڵا پێویستە لە جیاتی شمشیر کێشان لە کادرەکانی کۆمەڵە و دژایەتی لە گەڵ هەمو لایەنەکانی دیکەی ئەم ڕەوتە بێرێک لەوە بکاتەوە کە کورسیە لە مێژینەکەی بە جێ بێڵێ و حەولێک بۆ ئەوە بدا کە بەشکم هێندێک لە ئیعتیباری لە دەستچوی بێنێتەوە دەست.

بۆ ئاگاداری ڕای گشتی ئەم بڕیارە هەر لە سەرەتاوە بێ کاردانەوە نەبوە و بە دژایەتی لەگەڵ ئەم ئیقدامەی کاک عەبدوڵا دو کەس لە ئەندامانی ئێستای کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە کە لەهەمان کات دا بەرپرس و ئەندامی کۆمیتەی دەرەوەوڵات بون دەست لەکارکێشانەوەی خۆیان لە کۆمیتەی ناوەندی ڕاگەیاند و دستیان لە کار کردن وەک بەرپرس وئەندامی کۆمیتەی دەرەوە وڵاتی ئەم حیزبە کێشایەوە.

لە کۆتاییدا ڕاەدەگەیەنین کە ئەم حوکمە و حوکمی لەو  چەشنە بە لای ئێمەوە هیچ ڕەسمیەت و بایخێکی نیە و لە ڕۆژانی داهاتوشدا لێدوان و نوسینی زۆرتر لە سەر ناکۆکیەکان و هەڵوێستی خۆمان لەو بارەیەوە ڕادەگەیەنین.

1.   جەعفەر ئیلخانیزادە

2.   روفیا رەمەزانعەلی

3.   ماجێد پاشایی

4.   بەدری تەوحیدی

5.   فریشتە گوڵپەروەر

6.   موحەمەد شافیعی

7.   مەحەمەد مەهتەدی

8.   خالید سیادەت

9.   هیدایەت قادری

10.             ڕەسوڵ عەلیدوست

11.             نەجمە گوڵپەروەر

2014-08-13

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.