له به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینیی رابردووه‌وه ژماره‌یه‌ک له هێزه‌کانی هه‌ردوو باڵی کۆمه‌ڵه‌ی زهحمهتکێشانو کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ بۆ به‌شداریکردنی شه‌ڕ دژ به داعش چوبونه ناوچه‌ی نادرئاوای رۆژئاوای که‌رکوک، به‌ڵام به هۆی گوشاره‌کانی کۆماری ئیسلامی دواجار ناچار کران سه‌رله‌ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌مه هێزه‌کانیان بکشێننه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست، دوای 4رۆژ ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی هه‌ردوو کۆمه‌ڵه‌ی زهحمهتکێشانو کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێرو جێگیربوون له دوو مه‌قه‌ڕی سهرهکیو 10پایه‌گه‌ی ناوچه‌ی نادرئاوا له ده‌که‌وێته رۆژهه‌ڵاتی شاری دوزو خه‌تی دووی به‌رگری، ناچار بوون هێزه‌کانیان به گوشاری کۆماری ئیسلامی بکشێننه‌وه‌و یه‌که‌م کاروانی پێشمه‌رگه‌کانیش شه‌وی رابردوو کاتژمێر 09:15 گه‌یشتنه‌وه ناوه‌ندی سه‌رکردایه‌تیی کۆمه‌ڵه که ناوه‌ندی سه‌ره‌کیی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانه.
له‌وبارەیەوە عەلی کەریمی، هەڵسوڕاوی سیاسی‌و که‌سایه‌تیی ناسراوی باشورء رۆژهەڵاتی کوردستان بە زاگرۆس پۆستی رایگەیاند: بەهۆی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر سەرکردایەتی باشوور وەک پێمان وترا “مەسڵحەتی کوردستان وادەخوازێت” پاشه‌کشێ بکه‌ین، بۆیه شەوی رابردوو هێزەکانی پێشمەرگەی کۆمەڵەو ژمارەیەک کوردی رۆژهەڵات کە خۆبەخشانە هاتبوونه میحوه‌ری نادرئاوا له رۆژئاوای که‌رکوک بۆ پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لەلایەن بەرپرسانی هێزی پێشمەرگە نێردراینەوە.
عەلی کەریمی کە پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵەیه، هاوئاهەنگی لەنێوان هێزەکانی رۆژهەڵاتو سەرکردایەتی کورد دروست کردبوو بۆ ناردنی پێشمەرگەی رۆژهەڵات، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: هەر لەسەرەتای ره‌وانەکردنی پێشمەرگەکانی رۆژهەڵات بۆ بەرەکانی شەڕ، هەم لەلایەن یەکێتی نیشتمانی‌و هەم پارتی دیموکرات پێشوازیمان لێکراو تەنانەت لەلایەن یەکێتییەوە تا هێزکانمان گەیشتنە بەرەکانی شەڕ پێشوازی‌و پشتگیریمان لێ‌کرا. ئێمە لە لەمیحوەری کەرکوک هێڵێکمان پێ سپێردرا کە زیاتر لە 12 پایه‌گای لەخۆ دەگرتو پێشمەرگەکانی رۆژهەڵات بە ورەیەکی بەرزەوە لەوێ جێگیربوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی: بەڵام پاش چەندین رۆژ گوشاری کۆماری ئیسلامی لەبەرەی خانەقین، فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێیان راگەیاندین کە “مەسڵەحەتی کوردستان وادەخوازێت” کە ئێمە بکشێنەوە، ئێمەش زۆر هەوڵماندا کە بمێنینەوە بەڵام وتمان ئەگەر مەسڵەحەتی گەورەتر هەیە بۆ کوردستان کە ئێمە بکشینەوە، ئەوا دەکشینەوە”. ئاماژەی بەوەشدا کە: ئێمە چاوەڕوان بووین تا شوێنەکانمان لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە پڕ کرایەوە ئەوجار کشاینەوە.
کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کۆمەڵەو خۆبەخشەکانی کوردی رۆژهەڵات، لەنێو کوردانی رۆژهەڵات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەو ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە.
له هه‌واڵێکی پێوه‌ندیداری تردا، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشهمه محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەڕێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە باشووری کوردستان‌و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێ‌کرا. ناوبراو هێزی پێشمەرگەی رۆژهەڵات لەبەرەکانی شەڕی دژ به داعشی بە تیرۆریست ناوبردووه. زه‌ریف له‌و باره‌وه رایگه‌یاندووه: ‘هەر هێزێکی دیکەی ئێران جیا لە هێزە فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی له بەرەکانی شەڕدا بێت ئەوانە هێزی تیرۆریستین‘.
دواتر لەگەڵ بارزانی سەرۆکی هەرێمی دیداریان کرد‌و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانیان دایەوە. محەمەد جەواد زەریف سەبارەت بە هاوکاری سەربازیی هەرێموعێراق وتی ئێمە هێزی سەربازییمان نییە لێره‌و ئەو ژمارەیەک کە هەن لەژێر بڕیار‌و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دان. وەزیری دەرەوەی ئێران لەوەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە هێزەکانی پێشمەرگەی رۆژهەڵات لە بەرەکانی شەڕ دژی داعش دووپاتی کرده‌وه: ‘ئێمە هێزی سەربازیمان لێره نییەو ئەو ژمارەیەک کە هەن لەژێر بڕیار‌و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دان، بێجگە لەوە هەر هێزێکی دیکە ئێران لەبەرەکانی شەڕدا هەبێت، ئەوانە هێزی تیرۆریستین‘.