شارۆمەندێكی خەڵكی ورمێ بەناوی جەعفەر میرزایی رۆژی 15ی گەلاوێژی ئەمساڵ بەهۆی ئەوەی ئاڵای كوردستانی لەسەر كڵاوی منداڵەكەی دابوو لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستگیر دەكرێت.
لەمبارەیەوە پەیامنێری زاگرۆس پۆست لەورمێ پێی راگەیاندین جەعفەر میرزایی لەلایەن چابوك دادوەری لقی یەكی دادگای ئینقلابەوە بە شەش مانگ زیندان مەحكوم كراو ئێستاش لەبەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بەندكراوە.